ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو هه‌لی كار زۆر زیادی كردووه، سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانیش هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرنگی زۆر به هه‌لی كار ده‌دات و له سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان نزیكه‌ی 80%ی كرێكاره‌كان خۆماڵین.
هه‌نگاو عه‌بدوڵاخان سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكاران، ڕایگەیاند، ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو ده‌رفه‌تی كار له هه‌رێمی كوردستان زۆر زیادی كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان زۆر باش بووه و پڕۆژه‌ی زۆر له‌لایه‌ن حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت، پێشتر چه‌ندان قه‌یران هه‌بوو كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار هه‌بووه، بۆیه ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌دات.
وه‌ك تیشكی خسته سه‌ر، ”له پڕۆژه‌كاندا نزیكه‌ی 80%ی كرێكاره‌كان خۆماڵین، ته‌نیا ئه‌وكرێكارانه نه‌بێت كه له ناوخۆ نین یان توانای ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان نییه و له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێن، بۆ ئه‌وه‌ش ئێسته خول ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كرێكاری خۆمان فێری هه‌موو پیشه‌یه‌ك بن” .
ئه‌و وتی، تا ئێسته ئامارێكی وردیان لا نییه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كرێكار هه‌یه و چه‌ند هه‌لی كار ره‌خساوه، چونكه پێویسته نووسینگه‌ی كار له سه‌رجه‌م شاره‌كان بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره ده‌ست بكه‌وێت، داوا كراوه كاری له‌سه‌ر بكرێ و بزانرێ له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كرێكار هه‌یه و چه‌ندیش داوای كار ده‌كه‌ن .
عه‌بدوڵاخان باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی و سیاسه‌تیشی به‌و ئاراسته‌یه كه هه‌لی كاری تازه بۆ خه‌ڵك بڕه‌خسێنرێت، ئه‌ویش له ڕێی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی تازه.
به‌پێی ئامارێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا 28 هه‌زار و 500 هه‌لی كار بۆ خه‌ڵك ره‌خساوه له رێی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی پێ داون و جێبه‌جێ كراون.