یه‌كێتی جووتیارانی پارێزگای دیاله ئاشكرای كرد، سه‌رووی 20 هه‌زار تۆن خورمایان هه‌نارده‌ی 13 وڵاتی جیاوازی دنیا كردووه.
ره‌عد ته‌میمی سه‌رۆكی لقی دیاله‌ی یه‌كێتی جووتیاران ئاماژه‌ی داوه، به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی خورما زیادی كردووه و به‌راورد به ساڵی رابردوو، به رێژه‌ی 10% هه‌ڵكشاوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی جووتیاران، له پارێزگاكه‌وه سه‌رووی 20 جۆر خورما به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و هه‌نارده ده‌كرێت، به‌رهه‌مه‌كه‌ش به‌تایبه‌تی له ناو وڵاتانی ئاسیا و هیندستان كڕیاری زۆرباشی هه‌یه.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی خستوویه‌ته‌ڕوو، پرسی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕه بۆ به‌رهه‌می خورمای عێراق و ته‌میمی پێی وایه، له‌م رووه‌وه كه‌مكاری كراوه و خورمای عێراق شایانی ئه‌وه‌یه بازاڕی باشتری بۆ بدۆزرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی مێدڵست، پارێزگای دیاله خاوه‌نی 320 هه‌زار دۆنم خورمایه كه له 16 ناوچه‌ی جیاوازی پارێزگاكه هه‌ڵكه‌وتوون، به‌رهه‌مه‌كه‌ش به‌راورد به ساڵانی پێشتر زیادی كردووه.
پێشتر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق باسی له‌وه كردبوو، ساڵی رابردوو له عێراقه‌وه 600 هه‌زار تۆن خورما هه‌نارده كراوه و زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی رۆیشتوون.