دوای بارانبارینه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، له كوێستانه‌كانی سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری، نۆبه‌ره‌ی قارچكی خۆڕسكی پایزه ده‌ركه‌وتووه و به‌شێك له‌و كه‌سانه‌شی كه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌چنه چیاكان، ده‌ڵێن “ئه‌مساڵ قارچك كه‌متره به‌به‌راورد به‌ساڵی رابردوو”.
نه‌شوان حه‌بیب هاووڵاتییه‌كی گه‌نجی دانیشتووی سنووری پێنجوێنه، ئاماژه‌ی به‌وه دا، سالاَنه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز و له‌دوای بارانبارینێكی زۆر، زۆربه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له گونده سنوورییهكانهوه دوورن، به‌كۆمه‌ڵ ده‌چنه كوێستان و چیا به‌رزه‌كان.
روونیشی كرده‌وه كه كاتێك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و چاوه‌ڕێی بارانبارین ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌وره‌تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت، به‌دڵنیاییه‌وه قارچك له خاكدا زۆر ده‌بێت.
ئه‌و هاوولاَتییه روونیشی كرده‌وه، “ئێسته هه‌رچه‌نده رۆژانه به‌شێكی به‌رچاو له پێنجوێنییه‌كان بۆ قارچك كۆكردنه‌وه روو له كوێستانه به‌رزه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر زۆر شاره‌زاییت تێدا نه‌بێت ناتوانی به‌دڵی خۆت قارچك به‌ریته‌وه”.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌زیز عه‌لی دانیشتوویهكی تری پێنجوێنه و فرۆشیاری گیا و میوه پایزهكانه، راگه‌یاند، ئێسته وه‌رزی پێگه‌یشتن و ده‌ركه‌وتنی قارچكی خۆڕسكی پایزه‌ی پێنجوێنه، رۆژانه بڕێكی باش له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرین و ده‌كڕینه‌وه كه به‌فه‌رده كۆیان كردووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه كرد، قارچكی ئه‌مساڵ كه‌مبارانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌نگ و قه‌باره و تامی دروست كردووه ، هه‌ندێك گوندی شاره‌دێی گه‌رمك نه‌بێت، زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تر قارچكی زۆری تێدا نییه و ئه‌وه‌ش وایكردووه كاتێك كه‌سێك بیه‌وێ بچێت بۆ قارچك، ئه‌گه‌ر زۆر كۆ نه‌كاته‌وه، به‌دڵته‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌وته‌ی فرۆشیاره‌كه، نرخی كیلۆیه‌ك قارچكی پێنجوێن له‌ناو بازاڕه‌كانی شارۆكه‌كه له دوو هه‌زار به‌سه‌ره‌وه‌یه، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی سنووره‌كه به‌شی خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی كه زیاده بێت، ده‌یهێننه بازاڕ.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، یه‌كێكه له ناوچه كوێستانی و سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه له وه‌رزی پایزدا میوه و سه‌وزه و به‌رهه‌می پایزه ده‌بێته جێی باسوخواسی دانیشتووانه‌كه‌ی، وه‌ك خولیایه‌ك چه‌ندان كیلۆمه‌تری بۆ ده‌بڕن له چیا به‌رزه‌كان.