به‌پێی دواین ئامار له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ملیۆنێك و 400 هه‌زار سپلیت له له چینه‌وه هاورده‌ی عێراق كراون، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌و ژماره‌یه‌ی له وڵاتانی تره‌وه هاورده ده‌كرێن.
عێراق به‌هۆی به‌رزیی پله‌كانی گه‌رما، له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵیدا به یه‌كێك له كڕیاره سه‌ره‌كییه‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه وزه‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج بكات. به‌های كۆی ئه‌و سپلیت و ساردكهرهوانهی كه هاورده‌ی عێراق كراون، سه‌رووی نیو ملیار دۆلاره.
له توركیاوه به به‌های ملیارێك و 380 ملیۆن دۆلار پێداویستی خۆراكی هاورده كردووه.
هه‌ر له سێ مانگی رابردوودا عێراق له توركیاوه به به‌های ملیارێك و 380 ملیۆن دۆلار پێداویستی خۆراكی هاورده كردووه.
به‌گوێره‌ی مێدڵست، هاوكات به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار پێداویستییه‌كانی ناوماڵی له توركیاوه هاورده كردووه، هه‌موو ئه‌وانه ده‌ری ده‌خات كه عێراق بازاڕێكی خۆشه بۆ وڵاتان.
له عێراق بۆ فێنككردنی ماڵه‌كان پشت به سپلیت و فێنككه‌ره‌وه ده‌به‌سترێت، سپلیته‌كان پێویستیان به وزه‌یه‌كی زۆر هه‌یه، به‌ڵام فێنككهرهوهكانیش ئاوێكی زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن و عێراق له هه‌ردوو بواردا تووشی ته‌نگژه بووه.
سیستمی بیناسازی له عێراق و سوودوه‌رگرتن له بلۆك و چیمه‌نتۆ كه گه‌رمایه‌كی زۆر له خۆیدا پاشه‌كه‌وت ده‌كات، هۆكاره له‌وه‌ی وزه‌یه‌كی زیاتر بۆ فێنككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان خه‌رج بكرێت و سه‌رمایه‌كی زۆر به‌فیڕۆ بچێت.