له‌وه‌ته‌ی 17ی مانگی ئه‌یلووله‌وه كه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، به‌های تمه‌ن به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بووه و جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند و گه‌یشته نزمترین به‌ها له مێژوودا تۆمار كرابێت.
به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندانه‌كان، نرخی هه‌ر دۆلارێك به 30 هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام بۆ 36 هه‌زار تمه‌ن گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌مه‌ش پێشانی ده‌دات كه له ماوه‌ی دوو مانگدا تمه‌ن نزیكه‌ی 20%ی تر به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
خۆپێشاندانه‌كان كاریگه‌ریی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران، بۆیه خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رمایه‌كانیان به دۆلار یان زێڕ بپارێزن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن.
ساڵی رابردوو تێكڕای نرخی دۆلار 26 هه‌زار و 500 تمه‌ن بوو، به‌ڵام تێكڕای نرخه‌كه له پێنج مانگی به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندانه‌كان، 30 هه‌زار و 117 تمه‌ن بووه و له دوای خۆپێشاندان خێراتر دابه‌زیوه.
تمه‌ن خۆی له ژێر كاریگه‌ریی دانوستانی ناوكی و نه‌مانی هیچ ئومێدێكی رێككه‌وتن، تا ئاستێك پاشه‌كشه‌ی كردبوو. ته‌نیا پایزی ساڵی رابردووه‌وه كه ده‌ست به دانوستانی ناوكی كرا و هه‌ندێك ئومێدی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیبراهیم ره‌ئیسی له ئارادا بوو، كه‌مێك نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاندبوو و ماوه‌یه‌ك هه‌ر 100 دۆلار به دوو ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
ماوه‌یه‌كه دۆسیه‌ی دانوستانی ناوكی به ته‌واوی داخراوه و ئومێدێك بۆ رێككه‌وتن نییه و پێشبینی ده‌كرێ نرخی تمه‌ن زیاتریش دابه‌زێت.