تا دێت لیره‌ی توركی زیاتر به‌هاكه‌ی له ده‌ست ده‌دات، به جۆرێك ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی بۆ یه‌ك دۆلار گه‌یشتووه‌ته 14 لیره و 77 قڕووش، ئه‌مه‌یش به‌راورد به یه‌ك هه‌فته، زیاتر له 3%ی نرخه‌كه‌ی له ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی نیسان، ئیسماعیل فازڵ له كۆمپانیای ته‌وه‌ر بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و حه‌واڵه، ڕاگه‌یاند، “له بۆرسه‌ی فه‌رمیی توركیا، ئێستا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به هه‌زار و 477 لیره ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌زار و 583 لیره‌ی توركییه”.
ڕوونی كرده‌وه، لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌هاكه‌ی له ده‌ست داوه، به‌ڵام به‌رانبه‌ر یۆرۆ به‌هاكه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕی هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردن له توركیا دروست كردووه.
شایانی باسه ناجێگیریی به‌های لیره‌ی توركی بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكات ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی دراوی بانكی ناوه‌ندیی توركیایش، له سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵیدا كه له 17ی ئادار كرا، بڕیاری دا به ده‌ستكاری نه‌كردنی سوودی بانكی و بۆ سێیه‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك، سوودی بانكی له ڕێژه‌ی 14%دا به‌جێگیری هێشته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه له مانگی ڕابردووه‌وه له توركیادا، نرخی گازی سروشتیی ماڵان به ڕێژه‌ی 35%، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنه‌رانی كاره‌بایان هه‌یه به رێژه‌ی 44.30% زیاد بووه، بۆ هاوبه‌شانی كه‌رتی پیشه‌سازی و ناوچه پیشه‌سازییه‌كانیش، به ڕێژه‌ی 50% به‌رز بووه‌ته‌وه.
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی توركیادا، ڕۆژی دووشه‌ممه 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2021 له سه‌عات شه‌شی ئێواره، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 18.40 لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا هه‌زار و 900 لیره بۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.