بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی زیاتر بۆ بازرگانان بكرێت و جوڵه‌ی بازرگانی له‌ھه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت، بڕیار درا 24 کاتژمێر ده‌روازه سنورییه‌کان كراوه ببن و ھه‌رچی ئاسانكاریشه بۆ بازرگانان بكرێت .
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌مساڵدا ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌وه‌یه، ئاسانكاریی زیاتر بۆ بازرگانان بكه‌ن بۆ زیادبوونی جووڵه‌ی بازرگانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكاری پێویست گیراونه‌ته‌به‌ر و ھه‌رچی تریش پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن تا جووڵه‌ی بازرگانی زیاتر بێت .
ئه‌و وتی، له‌مه‌ودوا مه‌رزه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان شه‌و و رۆژ كراوه ده‌بن و بازرگانان ھه‌ر كاتێك بیانه‌وێت، ده‌توانن كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و له مه‌رزه‌كانیش ھه‌رچی ئاسانكارییه بۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، پێشتر به‌تایبه‌ت له ئێران ھاتنی كۆمه‌ڵێك كاڵا بۆ ھه‌رێم رێگرییان لێ ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته ھه‌موو جۆره كاڵایه‌ك كه ھه‌رێم پێویستی پێ ھه‌بیت ھاورده ده‌كرێت، به مه‌رجێك ھه‌رێم ھاورده‌كردنی قه‌ده‌غه نه‌كردبێت .
شێخ كامیل ڕوونی كرده‌وه، ده‌یانه‌وێ له ھه‌رێمی كوردستان دۆخی بازرگانی باشتر بێت و به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌موو ھه‌وڵێك ده‌ده‌ن، له‌م دوو مانگه‌شدا توانیویانه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو دۆخه‌كه باشتر بكه‌ن.