ئا: رێژەن سەردار
به‌رهه‌مهێنه‌رێکی فیلم له‌كۆمپانیای مه‌ستی فیلم ئاماژە بەوە دەکات کە ڕه‌وشی سینه‌ما له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست خواستی هونهرمهندانو سینهماكاراندا نییە، ئەو دەڵێت “درامایهكمان هه‌یه ٣٠ زنجیره‌یه، به‌ڵام هیچ كه‌ناڵێك ئاماده نیه بیكڕێت، کەچی ده‌چن درامای تورکی‌و عەرەبی‌و كۆری‌و هیندی دۆبلاژکراو ده‌كڕن”.
بڕوا نوری هونه‌ر، به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم له‌كۆمپانیای مه‌ستی فیلم بەڕۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” راگەیاند به‌هیچ جۆرێك ڕه‌وشی سینه‌ما له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست خواستی هونه‌رمه‌ندان سینهماكاراندا نییە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت هاوكاری ناكات تاكو فیلمسازان، فیلم به‌رهه‌م بهێنن، حكومه‌تیش ده‌ستی داخستوه‌و هیچ هاوكارییەک پێشکەش ناكات، ئەو وتی “زۆرجار كه فیلم دروست كراوه بۆته مایەی زیان له‌به‌رئه‌وه‌ی خواستی بینینی فیلم زۆر كه‌مه، له‌ماوه‌ی پێشودا فیلمێكمان نمایش كرد كه بۆ دروستكردنی زیاتر له‌ملیارێك دیناری تێچوو بوو، به‌ڵام به هه‌موو سینه‌ماكانی كوردستان لهسلێمانیو هه‌ولێرو كه‌ركوك‌و دهۆك، تەنها ٣٥ ملیۆن دینار داهاتی هه‌بوو، فیلمه‌كه ناوی ئه‌زمون بوو كوالێتی زۆر به‌رز بوو، دهرهێنهرەکەی زۆر به‌توانا بوو، ئه‌كته‌ره‌كانی باشترین ئەکتەر بوون، له‌كه‌ركوك به‌هه‌مووی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ بلیت فرۆشرا، له‌دهۆك کەوا نۆهه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، ته‌نها ١٥٠ بلیتی فیلمی ئه‌زمون فرۆشرا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه نه‌توانراوه بینه‌رانی فیلم زیاد بكرێت‌و كۆبكرێته‌وه، ئەو کلتورە هونەرییەمان نییە”.
وتیشی “فیلمی بازرگانی هه‌یه كه بینه‌ری زیاتره تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێت ئه‌و پاره‌یەی بۆ دروست كردنی خه‌رج ده‌كرێت به‌ده‌ستی بهێنێته‌وه، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی كاتدا سینه‌ماكاران لهزیاندانو قازانج ناكه‌ن”.
بڕوا ئاماژەی بەوە کرد له‌هه‌رێمی كوردستان فیلمی درێژ زۆر به‌كه‌می به‌رهه‌م دێت، زیاتر كورته فیلم دروست ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كی كه‌می پێویسته‌و زیاتر به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ڤیستیڤاڵه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئەو وتی “له‌ساڵێكدا لەهەرێمی کوردستان یه‌ك فیلمی درێژ ده‌كرێت یان ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌رجی زۆره، ڤیستیڤاڵی فیلم جه‌ندین ساڵ له‌سلێمانی ده‌كرا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی له‌سلێمانی بڕی دای به‌شاری دهۆك، پاره بۆ ڤیستیڤاڵی فیلم له‌سلێمانی خه‌رج ناكات”.
وتیشی “سهرمایهدارانو ده‌وڵه‌مه‌ندانی شاری سلێمانی هه‌میشه هاوكار بوون بۆ به‌رێوه‌چونی كاره‌كانی ڤیستیڤاڵی نێودوڵه‌تی سلێمانی بۆ فیلم، ئێمه یه‌ك هه‌فته پێش ئێستا ڤیستیڤاڵێكمان كرد به‌سپۆنسه‌ری رێكخراوی (UNDP) و حكومه‌تی ئهڵمانیو ڕێكخراوی (CDO) له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مه‌ستی فیلم، ڤیستیڤاڵه‌كه بۆ ماوه‌ی ٣ رۆژ به‌رده‌وام بوو، خۆشبه‌ختانه زۆر باش‌و سه‌ركه‌وتوو بوو، هه‌تا میوانه‌كان كه لهعێراقو ئه‌ڵمانیاوە هاتبوون ده‌یانوت ڤیستیڤاڵه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتووه هه‌وڵێكه بۆ پێشخستنی سینه‌ما له‌كوردستان”.
بڕوا ئەوەی رونکردەوە کە خولی ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ٤ خولی له‌لایه‌ن مه‌ستی فیلم ڕێكخراوە، خولی پێنجه‌م له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌س سازكرا كه له‌مه‌ستی فیلم جیا ببونه‌وه‌و كاره‌كان دادگای تێكه‌وت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ناوه‌كه، ئەو وتی “خۆشبه‌ختانه ئێمه جارێكی دیكه ڤیستیڤاڵی سلێمانیمان وه‌رگرتۆته‌وه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پاره سه‌رف ناكات له‌سلێمانی ڤیستیڤاڵه‌كه بكرێت ده‌بێت به كه‌رتی تایبه‌ت سپۆنسه‌ر بكرێت كه نزیكه‌ی ٥٠٠ ملیۆن دیناری تێده‌چێت، ئه‌مه‌ش زۆر قورسه كه‌رتی تایبه‌ت بتوانێت ئه‌و پاره‌یه له‌م كاته‌دا كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ٧٥٠ ملیۆن دینار بۆ ڤیستیڤاڵی سینه‌ما له‌دهۆك خه‌رج ده‌كات”.
وتیشی “وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌م كابینه‌یەی حكومه‌تی هه‌رێم ڤیستیڤاڵی فیلمی داوه بهدهۆك، ڤیستیڤاڵی شانۆی داوه به‌هه‌ولێر، ڤیستیڤاڵی موزیكی داوه به‌سلێمانی، له‌كاتێكدا سلێمانی شاری رۆشنبیرییه، له‌دهۆك ئه‌زمون ١٥٠ بینه‌ری هه‌بوو له‌سڵێمانی ٦ بۆ ٧ هه‌زار بینه‌ری هه‌بوو”.
بڕوا ئاماژە بەوە دەکات کە له‌ئێستادا ته‌نها كۆمپانیای مه‌ستی فیلم كار له‌سەر به‌رهه‌مێنانی فیلم دهكاتو كۆمپانیاكانی تر زیاتر ریكلامی بازرگانی دروست ده‌كه‌ن، ئەو وتی “ئێمه له‌مه‌ستی فیلم له‌مساڵدا دوو فیلممان به‌رهه‌مهێناوه، له‌ئێستاشدا درامایهكمان هه‌یه ٣٠ زنجیره‌یه، به‌ڵام هیچ كه‌ناڵێك ئاماده نیه بیكڕێت، ده‌چن درامای تورکی‌و عەرەبی‌و كۆری‌و هیندی دۆبلاژ ده‌كه‌ن، دراماكه‌ی ئێمه ٤٠٠ ملیۆن دیناری تێچووه هه‌مووی ئه‌كته‌ری باش‌و سیناریستی بهئهزمونو ده‌رهێنه‌ری به‌توانا به‌شداریان كردوه، به‌داخه‌وه هیچ كه‌ناڵێك ئاماده نیه بیكڕێته‌وه، تاكو دراماكه نه‌فرۆشرێت ناتوانین درامایه‌كی تر دروست بكه‌ین”.
وتیشی “له‌كوردستان سینه‌ما نابێته بازرگانی له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆڵی سینه‌ما زۆر كه‌مه، دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم كه‌مه، له‌هه‌موو دنیادا كه فیلم دروست ده‌كرێت حكومه‌ت پشتیوانی ده‌كات چونكه به‌ته‌نها به‌كه‌رتی تایبه‌ت ناكرێت، بینه‌ری سینه‌ماش له‌كوردستان حه‌زیان له‌بابه‌تی كۆمێدیو بازرگانییە، فیلمی هونه‌ری ئه‌سته‌مه پاره‌كه ده‌ربهێنێته‌وه، بینه‌ری سینه‌ما زۆر نیه، جاران له‌سلێمانی سێ سینه‌ما هه‌بوو (سیروان‌و رهشیدو دڵشاد) خه‌ڵك به‌خێزانی ده‌چوون بۆ سه‌یری فیلم، به‌ڵام ئێستا زۆر كه‌مه، ئینتهرنێتو سۆشیال میدیا‌و ده‌ستكه‌وتنی فیلم به‌خۆراییش كاریگه‌ری هه‌بووه، له‌وڵاتان چێژ له‌وه وه‌رده‌گیرێت له‌سینه‌ما سه‌یری فیلم بكرێت لای خۆمان ئه‌مه كه‌مه، سیاسه‌تی حكومه‌تی ههرێمو كه‌ناڵه‌كانیش زیاتر بینه‌ران به‌ره‌و فیلم‌و درامای توركی‌و كۆری‌و هیندی ده‌به‌ن، نایه‌ن درامایه‌كی كوردی یان فیلمی كوردی بكڕنه‌وه، هونه‌رمه‌ندانیش چه‌ند كار بكهنو كه‌ناڵه‌كان نهیكڕنهوه، ده‌بێت له ماڵه‌وه دانیشن”.
بڕوا جەغت لەوە دەکات کە هیچ هیوایه‌ك نیه له‌ئاینده‌دا سینه‌مای كوردی پێشبكه‌وێت، ئەو وتی “هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌ن به‌پاره‌یه‌كی كه‌م كار بكه‌ن، به‌ڵام حكومه‌ت گرنگی پێنهداتو كه‌ناڵه‌كان فیلم‌و دراما نهكڕنهوه كاره‌كان ده‌وه‌ستێت، بەمەرجێک هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌رێگه‌ی سینه‌ماوه كلتور‌و فهرههنگو کارەساتو مێژووی خۆیان بەدنیا ده‌ناسێنن، بەڵام به‌داخه‌وه لێره گرنگی پێ‌نادرێت”.