ئا: رێژەن سەردار
به‌رێوەبه‌ری تۆمار و دەستەبەر لە بازرگانی‌و پیشه‌سازی سليمانی، ژیان ڕه‌سوڵ ئاماژە بەوە دەکات وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل‌و نوسینگەکانی خانوو زەوی له‌مساڵدا زۆر زیادی کردوه به‌راورد به‌ساڵی رابردوو، ئەو دەڵێت “له‌ساڵی (2020) رێژه‌ی مۆڵه‌ت (232) مۆڵه‌ت بووه، له‌ساڵی 2021 تاکو مانگی یانزه رێژه‌ی مۆڵه‌ت (285) مۆڵه‌ته، که له‌وانه‌یه تاکۆتایی ساڵ زیاتر بێت”.
ژیان ڕه‌سوڵ بەرۆژنامەی بازرگانی‌و پیشەسازی راگه‌یاند بەشی تۆمار‌و دەستەبەر لەپەیكەری كارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیدا ڕۆڵێكی گرنگی هەیە، ئەو وتی كارەكانی ئەم بەشە خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینێتەوە:
یەكەم: پێدانی پێناسی بازرگانی بەبازرگانان. بەپلەی جیاواز، بەپلە نایاب دەستپێدەكات‌و بەپلەی پێنج كۆتایی دێت. ئەمەش بەپێی توانای داراییی بازرگانەكە دیاری دەكرێت‌و بۆ هەر پلەیەك مەرج‌و ڕێنمایی تایبەت بەخۆی هەیە.
١-: پلەی نایاب دەبێت توانای داراییی بازرگان، یه‌ک ملیار دینار بێت
٢- پلەی بازرگانی یەك دەبێت توانای داراییی بازرگان، 750ملیۆن بۆ یه‌ک ملیار دینار
٣- پلەی بازرگانی دوو دەبێت توانای دارایی بازرگان، 500 ملیۆن بۆ 750 ملیۆن دینار
٤- پلەی بازرگانی سێ دەبێت توانای دارایی بازرگان، 250 ملیۆن دینار بۆ 500 ملیۆن دینار
٥- پلەی بازرگانی چوار دەبێت توانای دارایی بازرگان، 50 ملیۆن بۆ 250 ملیۆن
٦- پلەی بازرگانی پێنج دەبێت توانای دارایی بازرگان، یه‌ک ملیۆن بۆ 50 ملیۆن”.
وتیشی “هەموو بازرگانێك دەتوانێت دەستەبەری دارایی بكات بەپێی ئەو پلە بازرگانییەی كە هەیەتی بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- پلەی نایاب دەتوانێت دەستەبەری دارایی بەبڕی: 2,450,000,000 دینار
٢- پلەی بازرگانی یەك دەتوانێت دەستەبەری دارایی بەبڕی: 1,750,000,000 دینار
٣- پلەی بازرگانی دوو دەتوانێت دەستەبەری دارایی بە بڕی: 350,000,000 دینار
٤- پلەی بازرگانی سێ دەتوانێت دەستەبەری دارایی بە بڕی: 87,000,000دینار
٥- پلەی بازرگانی چوار دەتوانێت دەستەبەری دارایی بە بڕی: 35,000,000دینار
٦- پلەی بازرگانی پێنج دەتوانێت دەستەبەری دارایی بە بڕی: 15,000,000دینار”.
به‌رێوەبه‌ری کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سليمانی، ژیان ڕه‌سوڵ ئاماژەی بەوەش دا “دووەم کاری بەشی تۆمار‌و دەستەبەر بریتییە لەپێدانی پێناس‌و مۆڵەتی پیشەیی بەنوسینگەكانی خانوو زەوی هەموو بازرگانێك دەتوانێت ئەم مۆڵەتە وەربگرێت ئەگەر ئەم مەرجانەی خوارەوە دەستەبەر بكات:
١- دەبێت تەمەنی 25 ساڵی تەواو كردبێت‌و بەرەو سەر.
٢- دەبێت بڕوانامەی خوێندنی هەبێت. لانی كەم بڕوانامەی شەشەمی سەرەتایی.
٣- دەبێت شوێنێكی هەبێت بۆ كارەكەی تێكڕای ڕووبەرەكەی لە 12 مەتر دوجا كەمتر نەبێت. دەكرێت شوێنەکە تۆمار بێـت بەناوی خۆیەوە یاخود بەكرێی گرتبێت‌و گرێبەستی بەكرێدانی هەبێت‌و ڕاستاندنی بۆ كرابێت لە لایەن تۆماری خانووبەرەی میرییەوە.
٤- نابێت داواكار قوتابی یاخود فەرمانبەر بێت، دەبێت بەڵێنامەی دادنووسی پێبيت.
٥- چەند مەرج و ڕێنماییەكی تر…”.
ئەوەشی رونکردەوە کە “بەهەمان شێوەی بازرگان خاوەن نوسینگەكانی خانوو زەوی دەتوانن دەستەبەری دارایی بكەن بەبڕی 35,000,000دینار”.
ژیان ڕه‌سوڵ وتی “سێیەم کاری بەشی تۆمار‌و دەستەبەر بریتییە لەپێدانی ناسنامەو مۆڵەت بەخاوەن پێشانگاكانی ئوتومبێل، ئەم مۆڵەتەش هەمان مەرج‌و ڕێنماییەكانی مۆڵەتی نوسینگەی خانووبەرەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت، بەهەمان شێوەی نوسینگەكانی خانووبەرە، ئەم چالاكییەش دەتوانێت دەستەبەری دارایی بكات لەدادنووس بەبڕی 35,000,000 دینار”.
وتیشی “بەشێكی تر لەكارەكانی ئەم بەشە پێدانی نوسراوی پشتگیرییە بۆ ئەندامانی ژوور بەهەموو جۆرەكانی ئەندامێتییەوە، بۆ دامودەزگا میریی‌و تایبەتە ناوخۆییەكان‌و دەرەكییەكان بەزمانی كوردی‌و عەرەبی”.
به‌رێوەبه‌ری کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سليمانی جەغتی لەوەش کردەوە کە ”له‌ئێستادا به‌وپه‌ڕی تواناوه کارئاسانی ده‌که‌ن بۆ بازرگانان‌و خاوه‌نکاران، تا مامه‌ڵه‌کانیان بەکه‌مترین کات لەژووری بازرگانی‌و پیشەسازی رایی بکرێت، ئەو وتی “ڕێژه‌ی مۆڵه‌ت بۆ خانمان له‌ساڵی (2020)دا نزیکه‌ی (7) ئه‌ندام بووه بۆ ساڵی 2021 بووه به(18) واتا ڕێژه‌که زیادی کردوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشانگای ئوتومبێڵ‌و نوسینگەکانی خانوو زەوی له‌مساڵدا زۆر زیادی کردوه به‌راورد به‌ساڵی رابردوو، له‌ساڵی (2020) رێژه‌ی مۆڵه‌ت (232) مۆڵه‌ت بووه، له‌ساڵی 2021 تاکو مانگی یانزه رێژه‌ی مۆڵه‌ت (285) مۆڵه‌ته، تا کۆتایی ساڵیش زیاتر بێت”.
له‌باره‌ی کێشه‌و گرفته‌کانی به‌شه‌که‌ش، ژیان وتی ”بازرگانان‌و خاوه‌نکاران له‌کاتی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت زۆرجار کێشه‌یان له‌بڕوانامه‌ی خوێندن هه‌یه، که بۆ نوسینگه‌ی خانوو زه‌وی مه‌رجه بڕوانامه‌ی لایه‌نی که‌م شه‌شەمی سه‌ره‌تایی هه‌بێت، کێشه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یە که زۆربه‌ی جار خاوه‌ن موڵکه‌کان ئاماده‌نین گرێبه‌ستی به‌کرێدان بده‌نه ئه‌و که‌سانه‌ی داوای مۆڵه‌ت ده‌که‌ن، زۆربه‌ی خاوه‌نکاران داوا ده‌که‌ن مۆڵه‌ته‌کانیان بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ بۆ تازه بکرێته‌وه”.