بەپێی نوسراوێكى بانكی ناوەندیی عێراق، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ناچاردەكات نرخی هەر 100 دۆلارێك بەرامبەر 132 هەزار دینار بگۆڕنەوە.
لهو نوسراوهدا كە واژۆی عەممار محەمەح خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی بەوەكالەتی پێوەیە، سەرجەم كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ناچاردەكرێت پابەندبن بەگۆڕینی دۆلار بەگوێرهى نرخی بانكی ناوەندیی.
ههر لهو نوسراوهدا ئەوەش هاتوە، “پێویستە نرخی هەر دۆلارێك بەرامبەر 1320 دینار واته 100 دۆلار بەرامبەر 132 هەزار دینار ئاڵوگۆڕ بكەن، لەبەرامبەریشدا داواكاریی ئەو كۆمپانیایانە بۆ بەهێزكردنی هەژماری كۆمپانیاكانیان جێبەجێدەكرێت، ئەوەش بەپێی ڕێوشوێنەكان”.