له‌به‌رده‌م بانكى ناوەندیى عێراق خۆپیشاندانه‌و له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قه‌رزى خانوبه‌ره به‌بێ زیادهخستنهسهر ده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بانكى ناوه‌ندیى عێراق داواده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ى پێشوو ده‌ستبكاته‌وه بهتهمویلكردنى بانكه‌كان بۆ پێدانى قه‌رزى نیشته‌جێبون به‌بێ هیچ كۆت‌و به‌ندو زیاده‌یه‌ك.
خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌شده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌و بانكانه‌ى قه‌رز به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن به‌شى زۆرى هاوڵاتیان ناتوانن لێى سودمه‌ندبن.
له‌ساڵى 2015وه بانكى ناوه‌ندیى عێراق بڕیارى پێدانى قه‌رزى نیشته‌جێبونى بێ مه‌رجى ڕاگرتوه‌و حكومه‌تیش له‌ڕێگه‌ى هه‌ردوو بانكى ڕه‌شیدو ڕافیدهینەوە قه‌رز به‌هاوڵاتیان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م قه‌رزه سودى بانكیى ده‌چێته سه‌رو به‌شێك له‌هاوڵاتیان وه‌ریناگرن.