ناوه‌ندی بازاڕدۆزی به‌رهه‌مه‌كانی لبنان به فه‌رمی رایگه‌یاند، له 10 ساڵی رابردوودا لبنان زۆرترین كاڵای خۆی بۆ عێراق ره‌وانه كردووه.
قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی بازرگانیی لبنان بۆ بازاڕه‌كانی عێراق به‌پێی ئه‌و ناوه‌نده، بریتی بووه له ملیارێك و 795 ملیۆن و 562 هه‌زار دۆلار. هاوكات هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا لبنان به به‌های 44 ملیۆن و 69 ملیۆن دۆلار شتی له عێراقه‌وه هاورده كردووه.
به‌رهه‌می كشتوكاڵی و ده‌رمان له گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی لبنان هه‌ژمار ده‌كرێن كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات، له بازاڕه‌كانی عێراقیشدا داخوازی له‌سه‌ر ده‌رمان و به‌رهه‌می كشتوكاڵیی لبنان زۆره.
پێویسته بوترێ لبنان لانی كه‌م له ده‌یه‌ی رابردوودا تووشی قه‌یرانی دارایی بووه و نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست په‌ره به به‌رهه‌مهێنان بدات.