ئێرڤن هیكس جونیەر، كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد‌و لەگەڵ ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی‌و وەبەرهێنەرانو بازرگاناندا كۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانونی دووەم، بەئامادەبوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی‌و سیروان محه‌مه‌د، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی‌و جێگر‌و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشهسازیو مه‌جد سورچی، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی هەولێرو پێشه‌وا جاف، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی هەڵەبجەو بەڕێوەبەری گشتی ژوور‌و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی‌و بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومیەکانی شاری سلێمانی‌و ژمارەیەک لەبازرگانان‌و وەبەرهێنەرانو بەڵێندەران‌و پیشەسازانو جوتیاران، لەگەڵ ئێرڤن هیكس جونیەر، كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و ئەمریكا جەغتی لەسەر لەسەر كرایەوەو هیكس جونیەر، كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند “ئەمریكا ئاسانكاری بۆ بازرگانان‌و وەبەرهێنەرانی سلێمانی دەكات بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوولا بكات”.
راشیگەیاند “پێش ئه‌وه‌ی ببمه دیبلۆماتكار، به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكردن بووم له‌كۆمپانیای جێنراڵ مۆترۆز بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م ئه‌زمونه‌م له‌بواری بازرگانی گرنگی‌و هێزی كه‌رتی تایبه‌تی پێناساندم، كه رۆڵی گرنگیان له‌گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگاكان هه‌یه، له‌و رۆژه‌وه ده‌ستبه‌كار بووم له‌پۆسته‌كه‌م وه‌ك كۆنوسڵی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی فراوان كردنی بازرگانی‌و وه‌به‌رهێنانم داوه، یه‌كێك لهئهولهویهته سه‌ره‌كیه‌كانی كۆنسوڵخانهش گرنگیدان بهوهبهرهێنانه، ئه‌مرۆش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتومه‌ته سلێمانی‌و سبه‌ی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م”.
كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان کە لەسەردانەكەیدا بۆ ساری سلێمانی جلوبەرگی كوردی پۆشی بوو، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە كۆمپانیا جیهانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش وه‌كاله‌تیان هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌بواری ئۆتۆمبێل‌و كاڵا بازرگانییهكانو مادده خۆراكییه‌كان، هه‌ندێك له‌و كۆمپانیانه وه‌كاله‌تیان له‌سلێمانی هه‌یه، ئه‌مشه‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی ئه‌مریكی له‌سلێمانین، هاورێی ئازیزم سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئهمریكیو سه‌رۆكی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك لێره ئاماده‌ن‌و داواتان لێده‌كه‌م گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌مه‌بەستی گه‌شه كردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانمان، مانگی داهاتوو شاندێكی كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كانی ئه‌مریكا دێته هه‌رێمی كوردستان‌و به‌دوای هاوبه‌شدا ده‌گه‌ڕێین بۆ كاركردن له‌كوردستان”.