كۆمپانیای ئاپڵ ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی خسته‌ڕو

كۆمپانیای ئاپڵ له‌ ئیڤێنتێكی تایبه‌تدا له‌ 6ی ئه‌م مانگه‌ رایگه‌یاند، به‌رهه‌مه‌كانیان بوه‌ته‌ ئامێرێكی رۆژانه‌ و له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانیان وه‌ك دو یه‌كه‌ی لێكدانه‌پچڕاو وه‌هان و له‌ نوێترین به‌رهه‌می خۆیان هه‌ریه‌كه‌ی له‌ (iPhone 14 and iPhone 14 Plus)، (iPhone 14 Pro and Pro Max) ، (Apple Watch Series 8) و (Apple AirPods Pro (2nd generation))ی خسته‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كانی خۆی.

كۆمپانیای ئاپڵ له‌ ئیڤێنتێكیدا له‌ چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له‌ یوتیوب رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی كه‌ له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای مۆبایل و كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان و ده‌نگ گه‌وره‌كه‌ره‌، په‌ره‌یه‌كی زۆریان پێدراوه‌ و به‌كارهێنه‌رانی خۆی به‌ چه‌ند سیستم و رێگایه‌كی ئاسانكار بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ئاسته‌نگی و ئاڵنگارییه‌كان ئاشناكردوه‌ و به‌رهه‌مه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گشتی هاوڕێی ژینگه‌ن.

ئاپڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی (iPhone 14 Pro و iPhone 14 Pro Max) له‌ڕوی قه‌باره‌ی شاشه‌وه‌ هاوشێوه‌یه‌ی (iPhone 14 و iPhone 14 Plus)ن، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی زیاتریان به‌به‌راورد به‌ (iPhone 14 و iPhone 14 Plus) تێدایه‌ و له‌روی تواناوه‌ په‌ره‌یه‌كی زیاتریان پێدراوه‌، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشیان به‌م شێوه‌یه‌ن:

iPhone 14 Pro، له‌سه‌ر سیسته‌می iOS16 كارده‌كه‌ن و به‌سێ كامێرا پاڵپشتی كراوه‌ و به‌ (48MP (wide), 12MP (ultrawide), 12MP (telephoto)) ده‌توانێت وێنه‌یه‌كی نایاب بچركێنێ له‌ كاتێكدا كامێرای پێشه‌وه‌ی توانای گرتنی وێنه‌ی به‌ 12MP هه‌یه‌ و به‌ توانای (128GB, 256GB, 512GB, 1TB) به‌رده‌سته‌ و له‌ڕوی پرۆسێسینه‌وه‌ جیاوازه‌ له‌ (iPhone 14 و iPhone 14 Plus)، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌(iPhone 14 Pro و iPhone 14 Pro Max) پرشۆسێسینیان به‌(Apple A16 Bionic) له‌كاتێكدا (iPhone 14 و iPhone 14 Plus) به‌ (Apple A15 Bionic)ه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، توانای بارگاویكردنه‌كه‌ی به‌هێزتره‌ و ده‌كرێت 29 كاتژمێر به‌بێ بارگاویكردنه‌وه‌ ته‌ماشای ڤیدیۆیی پێبكرێت و نرخه‌كه‌شی، بۆ (128GB نرخه‌كه‌ی 999 دۆلاره‌، 256GB نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 99 دۆلاره‌، 512GB نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 299 دۆلاره‌ و 1TBیش نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 499 دۆلاره‌).

iPhone 14 Pro Max، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 6.7 ئینچه‌ و به‌ سیستمی iOS16، كار ده‌كات و به‌ سێ كامێرای سه‌ره‌كی پاڵپشتی كراوه‌ و توانای هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی (48MP (wide), 12MP (ultrawide) 12MP (telephoto))وه‌ وێنه‌یه‌كی نایاب بچركێنێت، پرۆسێسینی به‌ (Apple A16 Bionic)یه‌ و به‌ توانای (128GB ،256GB ،512GB ،1TB)به‌رده‌سته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ توانای بارگاویكردنیشی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی توانای هه‌یه‌ 29 كاتژمێر به‌بێ بارگاویكردنه‌وه‌ ته‌ماشای ڤیدیۆی پێبكرێت و نرخه‌كه‌شی بۆ (128GB نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 99 دۆلاره‌، 256GB نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 199 دۆلاره‌، 512GB نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 399 دۆلاره‌ و 1TBیش نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 599 دۆلاره‌).

لەلایەکی دیکەشەوە كۆمپانیای ئاپڵ باسی له‌وه‌شكردوه‌، (iPhone 14 and iPhone 14 Plus) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌ره‌یان پێدراوه‌ و له‌سه‌ر سیستمی iOSی 16 كارده‌كه‌ن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م دو به‌رهه‌مه‌ی ئاپڵ به‌مشێوه‌یه‌ن:

iPhone 14، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 6.1 ئینچه‌ و به‌ پرۆسێسه‌ری (Apple A15 Bionic)ی كارده‌كات و قه‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌ زیره‌كه‌ش به‌ هه‌رسێ توانای ( 128GB, 256GB, 512GB) به‌رده‌سته‌، هه‌روه‌ها له‌روی بارگاویكردنه‌وه‌ توانای هه‌یه‌ تا 20 كاتژمێر ته‌ماشای ڤیدیۆی پێبكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی دوباره‌ بارگاوی بكرێته‌وه‌ و كامێرای پشته‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ( 12MP (wide), 12MP (ultrawide)) پاڵپشتی كراوه‌ و جوانترین ئه‌نجامی پێده‌بخشێته‌، له‌كاتێكدا كانێرای پێشه‌وه‌شی به‌هه‌مان شێوه‌ (12MP)، مۆبایلەکە Action moodـی بۆ زیادكراوه‌ كه‌ له‌ره‌له‌ری گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان ناهێڵێت به‌تایبه‌تی له‌كاتی جوڵه‌ ئاڵۆزه‌كاندا و به‌ سیستمی G5 پاڵپشتی كراوه‌ و دژ به‌ خۆڵ، دژ به‌ ئاو پارێزگاری له‌ به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی بۆ زیادكراوه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ده‌توانێت له‌كاتی مه‌ترسیدا بۆ فریكوێنسی و له‌ره‌له‌له‌ره‌كانی بە مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ له‌ پێناو پاراستنی به‌كارهێنه‌ر له‌كاتی مه‌ترسیدا و ته‌واوی پارچه‌كانی هاوڕێی ژینگه‌یه‌ و نرخه‌كه‌شی بۆ (128GB نرخه‌كه‌ی 799 دۆلاره‌، 256GB نرخه‌كه‌ی 899 دۆلاره‌ و بۆ 512GBیش نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 99 دۆلاره‌).

iPhone 14 Plus، هاوشێوه‌ی iPhone 14 به‌ سیستمی iOS6 كارده‌كات و چه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 6.7 ئینچه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

هاوشێوه‌ی iPhone 14، به‌ دو كامێرا په‌ره‌ پێدراوی به‌هێز، كه‌ وێنه‌یه‌كی ئێجگار جوان ده‌چركێنێت دروستكراوه‌ و هه‌ریه‌كێكیشیان (12MP (wide), 12MP (ultrawide)) توانای چركاندنی وێنه‌ی هه‌یه‌، كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ش هاوشێوه‌ی iPhone 14 و به‌ 12MP وێنه‌ ده‌چركێنێت، هه‌روه‌ها به‌ سێ توانای (128GB و 256GB و 512GB) به‌رده‌سته‌ و توانی بارگاویكردنی مۆبایله‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ توانای هه‌یه‌ ماوه‌ی 26 كاتژمێر ڤیدیۆی له‌سه‌ر ته‌ماشابكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌ بارگاویكردنه‌وه‌ بكات، هه‌وه‌ها نرخه‌كه‌شی بۆ(128GB نرخه‌كه‌ 899 دۆلاره‌، 256GB نرخه‌كه‌ی 999 دۆلاره‌ و بۆ 512GBیش نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 199دۆلاره‌).

ئاپڵ له‌ ئیڤێنته‌كه‌یدا په‌رده‌ی له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ لادا كه‌ ئه‌ویش زنجیره‌ی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كانی (Apple Watch Series 8 و Apple Watch 8 ultra و Apple Watch SE) كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ریه‌كێكیان له‌و خزمه‌ت گوزاریانه‌یه‌ كه‌ تێیدا به‌رده‌سته‌ و ئه‌وه‌ی له‌ Apple Watch Series 8 بونی هه‌یه‌ بریتییه‌ به‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتن بۆ پله‌ی گه‌رمی، ساردی به‌رز و خۆڵی تێدا به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی باشتریش توانراوه‌ كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی سیستمی خود ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ روداوه‌ سروشتیه‌كان و له‌ناكاوه‌كان بكرێت و پاش 10 چركه‌ له‌ رێگه‌ی سیستمی Crash Detection وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خود كارانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ فریاكه‌وتنی خێراوه‌ ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی باشتریش توانای بارگاویكردنی بۆ 36 كاتژمێر به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و نرخه‌كه‌شی 399 دۆلاره‌وه‌ ده‌سپێده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ Apple Watch SEیش، ئاپڵ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، به‌ سێ مۆدێلی جیاواز به‌رده‌ستكراوه‌و به‌ سیستمی S8 پرۆسێسین ده‌كات و هه‌وه‌ها به‌ سیستمی خود ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ روداوه‌ سروشتیه‌كان و له‌ناكاوه‌كان پاڵپشتی كراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ پاش 10 چركه‌ له‌ رێگه‌ی سیستمی Crash Detection وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خود كارانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ فریاكه‌وتنی خێراوه‌ ده‌كات نرخه‌كه‌شی له‌ 249 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

له‌باره‌ی Apple Watch Ultraشه‌وه‌ ئاپڵ باسی له‌وه‌ كرد، له‌ تیتانیۆم به‌رهه‌مهێنراوه‌ و تا به‌رگه‌ی لێدان و روداوه‌ له‌ناكاوه‌كان بگرێت و به‌تایبه‌تیش بۆ ژالاكییه‌كانی وه‌ك شاخه‌وانی، ده‌ریاوانی و ده‌ریاگه‌ڕی و گه‌شته‌ بیابانییه‌كان گه‌لێك سودبه‌خشه‌، هه‌وه‌ها له‌رێگه‌ی سیستمێكی په‌ره‌پێدراوه‌ رێڕه‌وی ده‌ستپێكی گه‌شتی تێدا په‌ره‌ پێداروه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ونبونی رێره‌وی رۆشتن و گه‌ڕانه‌كاندا سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانت بۆ بدۆزێته‌وه‌ و به‌رگه‌ی 36 كاتژمێر بی بارگاویكردن بگرێت كه‌ له‌ رێگه‌ی سیستمێكی په‌ره‌پێدراو ده‌كرێت بۆ 60 كاتژمێر زیاتریش به‌رگه‌ بگرێت، هه‌وه‌ها نرخه‌كه‌ی له‌ 799 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

كۆتا به‌رهه‌می ئاپڵ بۆ ئه‌م ساڵی له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای مۆبایل، كاتژمێری زیره‌ك و ده‌نگ گه‌وره‌كه‌ره‌كان بریتیبو له‌ نه‌وه‌ی دوه‌می (Apple AirPods Pro) به‌شێوازێكی جیاواز دیزاینكراوه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئێمه‌ خاوه‌نی شێوه‌یه‌كی جیاوازی ده‌رچه‌ی بیستنه‌ بۆیه‌ ئه‌م نه‌وه‌ی دوه‌مه‌ له‌ ده‌نگ گه‌وره‌كه‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاپڵ چوار شێوازی تایبه‌ت به‌ قه‌باره‌ی ده‌رچه‌ی بیستنی له‌گه‌ڵدایه‌ تا هه‌ستێكی جیاوازتر و ئارامتر له‌كاتی به‌كارهێنانیدا به‌ به‌كارهێنه‌ری ببه‌خشێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر فریكوێنسی ده‌نگی تێدا به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و رێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی باشتر خۆیان سیتینی ده‌نگ دیاری بكه‌ن، پاشان ئێرپۆده‌كه‌ی ئاپل پرۆکە یاخود سیستمی (noise cancelling)ی تێدا به‌ره‌وپێش براوه‌و رێگه‌ به‌ ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ نادات به‌كارهێنه‌ر بێزاربكات، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی ئاپڵ تا شه‌ش كاتژمێر به‌رگه‌ی به‌كارهێنان ده‌گرێت و بۆكسی تایبه‌ت به‌ بارگاویكردنه‌وه‌ی ئێرپۆده‌كه‌ش 30 كاتژمێر رێگا بۆ دوباره‌ بارگاویكردنی هه‌ردو ئێرپۆده‌كه‌ ده‌دا و نرخه‌كه‌شی له‌ 294 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.