شاندێكی كۆمپانیای ”Delta Corporation”ی به‌رازیلی سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن نه‌وزاد غه‌فوور، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانییه‌وه پێشوازیان لێ كراوه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌نتۆنیۆ رایموندۆ پۆتیلا، به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای ”Delta Corporation” رایگه‌یاند ”هاتوینه‌ته شاری سلێمانی و ده‌مانه‌وه‌ێت له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا لقێكێكی كۆمپانیاكه‌مان لێره بكه‌ینه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین تاكو بتوانین كارگه دابمه‌زرێنین له بواری ئالیك و سۆیا و گه‌نمه‌شامی بۆ كێڵه‌گه په‌له‌وه‌رییه‌كان، داواكارین ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هاوكاریمان بكات له كاره‌كانمان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له داوای جه‌نگی ئۆكرانییا و ڕوسیا، ووڵاتی به‌رازیل بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له بواری گۆشت و په‌له‌وه‌ر و ئالیك و سۆیا، ده‌مانه‌وێت كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش زیاد بكه‌ین، باشترین كوالێتی سۆیا و ئالیك له بهرزایلهوه هاورده بكه‌ین تاكو ئه‌و كاته‌ی لێره له شاری سلێمانی كارگه دروست ده‌كه‌ین”.
لای خۆشیه‌وه نه‌وزاد غه‌فوور، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به خێرهاتنی شانده‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند ”داواكارم له به‌رێزتان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و كارگه‌كانتان بهێنه ئێره، ئێمه‌ش وه‌كو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌و په‌ڕی تواناوه پشتیوانتان ده‌بین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ”له ئێستادا سیاسه‌تی حوكمه‌تی هه‌رێمی كورستان ئه‌وه‌یه كه پاڵپشتی له‌و كاڵا و به‌رهه‌مانه ده‌كات له ناوخۆدا به‌رهه‌م دێت، یاسایی پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌یه و بازاڕی عێراقێش گه‌وره و فراوانه بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایانه و خاك و كهشوههوایی كوردستانیش زۆر له‌بار و بۆ دانانی كارگه و ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی سروشتی و مرۆیی”.
شایه‌نی باسه كۆمپانیای ”Delta Corporation” له‌ساڵی ٢٠١٣ له وڵاتی به‌رازیل له شاری ساوپاولو دامه‌زراوه به گشتی له بواره‌كانی كشتوكاڵ و بازرگانی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان كارده‌كه‌ن.