كۆمپانیاى ئاوى سلیمانى شانبه‌شانى كۆمپانیا جیهانیه‌كان، به‌شدار ده‌بێت له نۆیه‌مین پێشانگاى نێوده‌وله‌تى له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر .
كۆمپانیایى ئاوى سلێمانى به‌هۆى به‌رزى كوالێتى و بروانامه نێوخۆیى و جێهانیهكانیهوه وه‌ك تاكه كۆمپانیاى ئاو له سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان هه‌ڵبژیردراوه كه به‌شدارى پێشانگاى نێوده‌وله‌تى قه‌ته‌رى كرد كه رۆژى 10ى ئه‌م مانگه له ده‌وحه ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.
كۆمپانیایى ئاوى سلێمانى خاوه‌نى حه‌وت بروانامه‌ى نێوده‌وله‌تیه له ئه‌مریكا و سوید‌و نه‌رویج و ئیمارات، له‌پێناو گرنگیدان به به‌رهه‌مى ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان سالانێكه به‌رهه‌مه‌كانى جگه له ناوخۆ ههنادرهى ولاتانى ده‌ره‌وه ده‌كات له ئه‌وروپاو ئیمارات چه‌ند ولاتێكى دیكه.
به‌شدارى كردنى كۆمپانیاى ئاوى سلێمانى له‌و پێشانگا نێوده‌وله‌تیه كاردانه‌وه جیاوازى لێكه‌وته‌وه‌و وه‌ك به‌شداربوان و سه‌رمایه‌داران شاره‌زایان ده‌لێن هه‌نگاوێكه بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مى ناوخۆ و ناساندنى هه‌رێمى كوردستان به ولاتانى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیا جیهانیه‌كان.