به‌رپرسی به‌شی سیاسی و ئابوری له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر له هه‌رێم كوردستان به وه‌زیری كاره‌بای ده‌ربڕی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دو تیانتاواچ به‌رپرسی به‌شی سیاسی و ئابوری له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد و له‌لایه‌ن كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌باوه پێشوازی لێكرا، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، ئاماده‌یی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكای بۆ به‌شداریكردن له پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر له هه‌رێم كوردستان به وه‌زیری كاره‌بای ده‌ربڕی.
كه‌مال محه‌مه‌د و دو تیانتاواچ له دیداره‌كه‌دا باسیان له به‌شداریكردنی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا له پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر و راكێشانی هێڵی 400 كه‌ی ڤی و هه‌روه‌ها بهرهههمهێنانی كاره‌با به گازی به‌فیڕۆچوی كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسنگ، پرۆژه‌ی سكادا و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردو وه‌زارتی كاره‌بای هه‌رێم و فیدراڵ كرا.
وه‌زیری كاره‌با رایگه‌یاند، “له زاخۆ، سۆران، گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی هایدرۆپاوه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنانی 300 مێگاوات كاره‌با ده‌كرێت”، داواشیكرد ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌كانی كاره‌با له شێخان، مه‌خمور و جه‌باره له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 له رێگه‌ی عێراقه‌وه به‌كاربهێنێت.
كه‌مال محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و قه‌رز و یارمه‌تییانه‌ی كه ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه به كه‌رتی كاره‌بای عێراق ده‌ده‌ن، تا ئێستا پشكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانی نه‌دراوه.
نوێنه‌ری ئه‌مریكا دو پرۆژه‌ی گرنگی كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێم وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای به گازی به‌فیڕۆچوی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك گرنگ نرخاند و وتی، “نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق به جیدییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م پرۆژانه”.