به‌شێكی زۆری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئیمارات كه له هه‌رێمی كوردستانن، له بواری كشتوكاڵ وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای تریش دێنه كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە 25ی كانوونی دووه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ردانی ئیماراتی كرد و بڕیاره چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجام بدات كه به‌شێكیان پێوه‌ندی به وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌یه.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتی، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئیمارات زۆر باشه و شاندێكی كۆمپانیاكانی ئیمارات سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانیان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كاری ھاوبه‌ش بكه‌ین.
روونیشی كرده‌وه كه لیژنه‌یه‌كی ھاوبه‌ش دروست بووه و بڕیاره په‌ره به پێوه‌ندیه‌كانمان بدرێت و بێن له ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی وه‌به‌رھێنان بكه‌ن.
ئیماڕات و كوردستان پێوه‌ندی تۆكمه له‌نێوانیان هه‌یه و به چوونی مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته به ئاراسته‌ی باشتر پێوه‌ندییه‌كان ده‌چنه قۆناغی نوێوه.