حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له بواری كاره‌با بۆ سنووری سلێمانی خستووه‌ته جێبه‌جێكردن و بودجه‌یان بۆ دابین ده‌كات.
پڕۆژه‌كان پێكهاتوون له راكێشانی هێڵی 33 كه‌یڤی تاڤگه به‌رده‌كه، گۆڕینی هێڵی 33 كه‌ی ڤی له هێڵی قوله‌ڕه‌یسی مۆبایلی هه‌ڵگورد، دانانی تاوه‌ری جۆری دی سی ئێس، به‌ستنی مۆبایلی سه‌یدسادق، گۆڕینی به‌شێك له هێڵی 33 كه‌ی ڤی تانجه‌ڕۆی باشووری سلێمانی، گۆڕینی هێڵی 33 كه‌ی ڤی شارباژێڕ-سیته‌ك، له‌گه‌ڵ راكێشانی كاره‌با بۆ چه‌ند گوندێك له شارباژێڕ، ئه‌و پڕۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه.فارووق محه‌مه‌د به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای چوارتا، راگه‌یاند، له ئه‌مساڵدا سێ گوند بۆ یه‌كه‌م جار كاره‌بای نیشتمانی‌یان بۆ راكێشراوه كه گونده‌كانی مێشوولانه، كهدڕوێ، سوورهبانن و له‌سه‌ر داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با، حكوومه‌ت بودجه‌ی بۆیان ته‌رخان كردووه.
ئه‌و وتی، ژماره‌یه‌ك گوندی تر هه‌ن كه له به‌رنامه‌دان كاره‌بای نیشتمانی‌یان بۆ رابكێشرێت و رووناك بكرێنه‌وه، به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخان ده‌كرێت، كاره‌با بۆ گونده‌كان راده‌كێشن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه وه‌زاره‌ت هه‌یه‌تی، پڕۆژه‌كانی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و حكوومه‌ت 8%ی داهاتی بۆ پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت دابین كردووه.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، ده‌یانه‌وێ زۆرترین كێشه و گرفتی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكه‌ن و خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ن و كاره‌با بگه‌یه‌ننه ناوچه دوورده‌سته‌كان.