به‌مه‌بستی به دواداچون كردن بۆ كێشه‌كانی جوتیاران و دڵنیایی بوون له باره‌ی كوالێتی ئه‌و ئارده‌ی كه له وڵاتانه‌وه هاورده هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به ئاماده‌بوونی جوتیاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سازكرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌رێزان نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێم و سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و نه‌وزاد غه‌فور جێگری سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور و د. بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حسێن حه‌مه ره‌حیم، به‌رێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كامه‌ران وریا به‌رێوبه‌ری بازرگانی دانوێڵه و سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌رێوبه‌ری چاودێری بازرگانی، ژماره‌یه‌ك له به‌رێوبه‌رانی فه‌رمانگه پهیهوهندیدارهكان و جوتیاران و مامۆستایانی زانكۆ ئاماده‌بوون.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كۆنگهرهیهكی رۆژانه‌مه‌وانیدا رایگه‌یاند ”ئامانج له‌م كۆبونه‌وه‌یه هاوكاری كردنی برا جوتیاره‌كانمان و به گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئاشه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لی كار و به دواداچوون كردن بۆ كێشه‌كانی جوتیاران و دڵنیابوون بو له كوالێتی ئه‌و ئاردی له وڵاتانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”زۆر به‌خێرهاتنی به‌رێزان ده‌كه‌ین كه ئه‌مرۆ لێره ئاماده‌بوون، هیوادارین ئه‌م كۆبونه‌وانه ببێته هانگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌شه‌كردنی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌رهه‌می ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان”.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێم رایگه‌یاند ”زۆر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ین بۆ ڕێكخستنی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه، هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابووین كه ده‌بێته هاوكاری جوتیاران به‌كه‌ین تاكو به‌رهه‌مێكی باشتر و زایاتر به‌رهه‌م بهێنن به جۆرێك پێویستیمان به‌وه نه‌بێت ئارد له ده‌ره‌وه هاورده بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كاری زۆر باشی كردوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته كوالێتی كۆنترۆڵ له ده‌روازه سنورییه‌كان پشكنینی ورد بۆ ئه‌و ئارده بكه‌ن له ده‌ره‌وه هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت، هه‌وڵ بده‌ین بڕی هاورده‌كردنی ئارد كه‌م بكه‌ینه‌وه و زایتر پشت به ئاردی ناوخۆ ببه‌ستین”.