كردنه‌وه‌ی بازاڕێكی سنووری له نێوان شاره‌كانی پێنجوێن و مه‌ریوان، به‌هه‌نگاوێكی گرنگی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری داده‌نرێت، یه‌كێكیشه له داواكارییه له مێژینه‌كانی هاووڵاتییانی پێنجوێن، كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌كاندا ماوه‌ته‌وه.
ته‌یموور كه‌ریم كه هاووڵاتییه‌كی پێنجوێنه، راگه‌یاند، ساڵانێكی زۆره داوای كردنه‌وه‌ی ناوچەیەکی بازرگانی له نێوان شاری پێنجوێن و مه‌ریوانیان كردووه، كه دوو شاری باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و هاوسنوورن.
ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر بازاڕه‌كه بكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجانی هه‌ردوو دیوی كوردستان ده‌ڕه‌خسێت و ناوچه‌كه گه‌شه و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، جگه له‌وه‌ش تا ئاستێكی زۆر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رزانبوونی نرخی كه‌لوپه‌ل و شمه‌ك و پێداویستییه‌كانیش ده‌بێت .
”به‌و هۆیه‌ی كه ساڵانێكی زۆره به‌كاری بازرگانییه‌وه سه‌رقاڵین، بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه ده‌بێ هه‌ردوو لایه‌نی ئێرانی و حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا پێوه‌ندیداره ئیدارییه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای سنه و سلێمانی، له‌رووی ته‌ناهی و ئابوورییه‌وه ره‌زامه‌ندی بده‌ن، له رابردووش‌دا چه‌ندان جار شانده‌كانی هه‌ردوولا سه‌ردانی یه‌كتریان كردووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بوون.” هاووڵاتییه‌كه وای وت.
نه‌وزاد حه‌مید شوفێرێكی سنووری نێوده‌وڵه‌تی باشماخه، هیوایه‌كی ئه‌وتۆی به كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه نییه ده‌ڵێت، جارێ واز له بازاڕه‌كه بێنن، خه‌ریكه مه‌رزی باشماخ داده‌خرێت به‌هۆی چوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له بازرگانانان به‌ره‌و سنووره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، هه‌ر شتێك لێره‌وه بهێنرێت، به‌هۆی زۆریی باج و رسووماتهوه، نرخه‌كه‌ی دواتر له‌سه‌ر خه‌ڵك گران ده‌كرێت.
ئه‌و به باشی ده‌زانێ بیرێك له كه‌مبوونه‌وه‌ی باجی گومرك بكرێته‌وه، پاشان كردنه‌وه‌ی بازاڕی نوێ و ئه‌و كاره‌ش جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی ئێراندایه.
له میانی دوا سه‌ردانی مه‌هدی شووشتری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی بۆ سنووری نێوده‌وڵه‌تی باشماخی دیوی هه‌رێم، وێڕای پێداگری له پته‌وكردنی پێوه‌ندییه كولتووری و مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران، هاوكات داوا له سه‌ركونسوڵی ئێرانیش كراوه، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی دانیشتووانی پێنجوێن، هه‌ندێك كارئاسانی بكرێت له نموونه‌ی كردنه‌وه‌ی بازاڕێكی بازرگانیی ئازاد، تا دانیشتووانی ئه‌و ناوچه سنوورییه بتوانن به‌بێ گرفت و هیچ رێگرییه‌ك، بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان سوود وه‌ربگرن، سهركونسوڵیش به‌ڵێنی داوه به‌دواداچوونی رژدی بۆ بكات.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، ده‌كه‌وێته دووری 96 كیلۆمه‌تری سلێمانی و ده‌روازه‌كانی باشماخ، سه‌یران به‌ن و ژماره‌یه‌ك ده‌روازه‌ی بازرگانی نافه‌رمیشی هه‌یه .