تا دێت كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی سێ ڕۆژه‌ی ڕووسیا و ئۆكراینا، له‌سه‌ر وڵاتانی تری ناوچه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، نزیكترینیان توركیایه كه تا دێت به‌های دراوه‌كه‌ی زیاتر له ده‌ست ده‌دات، دوور نییه له هاوینی ئه‌مساڵیشدا كه‌رتی گه‌شتیاریی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له بۆرسه‌ی فه‌رمیی توركیا، ئێستا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به هه‌زار و 382 لیره ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌زار و 398 لیره‌ی توركییه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی یه‌كشه‌ممه 27ی شوبات، ژووری بازرگانی ئیستانبوڵ ئاماژه‌ی دا، به‌هۆی جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرایناوه، زیانمان له كه‌رتی گه‌شتیاری و ئابووری و فڕۆكه‌وانی و ئاڵوگۆڕ و ده‌ریاوانی پێگه‌یشتووه.
شایانی باسه له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات، لیره‌ی توركی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به‌جۆرێك دابه‌زینه‌كه گه‌یشته هه‌زار و 408 لیره، به‌و هۆیه‌وه ترسێكی زۆر له بۆڕسه‌ی توركیایش دروست بوو.
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی توركیادا، ڕۆژی دووشه‌ممه 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2021 له سه‌عات شه‌شی ئێواره، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 18.40 لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا هه‌زار و 900 لیره بۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.
ساڵانه زیاتر له هه‌شت ملیۆن گه‌شتیاری ڕووسی و ئۆكراینی سه‌ردانی شاره‌كانی باكور و ناوه‌ڕاست و باشووری توركیا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش داهاتێكی گه‌وره بۆ ئه‌و توركیا فه‌راهه‌م ده‌كات، به‌ڵام جه‌نگ وایكردووه پێشبینی ئه‌وه بكرێ ئه‌مساڵ كه‌رتی گه‌شتیاری له‌و وڵاته نزیك ببێته‌وه له شكست.