سه‌رۆكی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرفتانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه هاتنه به‌رده‌م كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت توانی ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه كه سه‌تان پڕۆژه ده‌بن، بۆ به‌ڵێنده‌ران رابگه‌یه‌نێت و بودجهكهشیان ده‌یان ملیار دینار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی تهمووز، سه‌رۆ دزه‌یی سه‌رۆكی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان، به ”وشه”ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك گرفت و كێشه و قه‌یران بووه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ڤایرۆسی كۆرۆنا، نه‌دانی مووچه و بودجه له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی تر دروست كرد له ناویاندا به‌ڵێنده‌ران، به‌ڵام ئه‌و گرفتانه نه‌بوونه هۆكار یان رێگری له به‌رده‌م ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ به‌ڵێنده‌ران به ته‌واوی بوه‌ستێت و سه‌رۆكی حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی بۆ به‌ڵێنده‌ران راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها گوتی، سه‌ره‌ڕای ھه‌موو ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌می، تا ئاستێكی باش حكوومه‌ت خزمه‌ت به به‌ڵێنده‌ران ده‌كات، ژماره‌ی پڕۆژه‌كانیش له‌و ماوه‌یه كه كابینه‌ی نۆ ده‌ستبه‌كار بووه 700 پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووك و مامناوه‌ند بووه كه دراوه به به‌ڵێنده‌ران و زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانیش زۆرترین خزمه‌تگوزاری بوون، دواتر له كه‌رته‌كانی تری په‌روه‌رده و كاره‌با و ئاو سێكته‌ره‌كانی تر.
له‌و پڕۆژانه پشكی شێر به‌ر پارێزگای سلێمانی كه‌وتووه كه زیاتر له 350 پڕۆژه بووه، پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له 250 پڕۆژه‌ی به‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له دهۆك و زاخۆ بووه، كۆی بودجه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ش ده‌یان ملیار دینار بووه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی باش بووه.