ئا: زریان محەمەد
پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە(پارێزگای سلێمانیو هەڵەبجەو راپەڕینو گەرمیان) لەلایــەن “گروپی کۆمپانیاکانی قەیــوان” وەک کەرتــی تایبــەت بەهەماهەنگــی لەگــەڵ وەزارەتــی کشــتوکاڵو لایەنــە پەیوەندیدارەکانــی حکومەتــی هەرێمــی کوردسـتان، جێبەجێ دەکرێت یەکێکە لەپرۆژە ستراتیژییەکان کە خۆی دەبینێتەوە لەوەرگرتنەوەی بـڕی زیـادەی گەنمـی بەرهـەمهاتـوو لـەجوتیـارانو پاشان کردنەوەی بە بەرهەمەکانی (ئاردو پێویستیەکان)و دووبارە بەبازاڕکردنەوەی.
زاهیر زانا، بەڕێوەبەری پرۆژەکە بەڕۆژنامەی “بازرگانیو پیشەسازی” رایگەیاند “بەشەکانی پڕۆژەکە بریتیە لەکارگەی بەرهەمهێنانی ئاردو جۆرەکانیو دروستکردنی سایلۆی دانەوێڵەو کۆگا، بنکەی ئاگرکوژانەوە، کۆگای سوتەمەنی، بنکەی تەندروستی، رێستۆرانت، شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەندان، یاریگاوشوێنی کات بەسەربردن، کارگێڕیی، کێشو سکان، ژووری کۆنترۆڵ، بەشی فرۆشن، هەروەها دروستکردنی چەند کارگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی (ساوەر، خواردنی دایت بێ شەکر، بروێش، مەعکەرۆنا، بەرهەمەکانی کێک) کە ئەمانەش هاوشێوەی شارێکی پیشەسازی گەورەو سەردەمیانە بەشێوەی پێشکەوتوو مۆدێرن دروستدەکرێن.
زاهیر وتی “لەدوای ئەو بڕە گەنمەی حکومەتی عێراقی ساڵانە لەجوتیارانی دەکڕێتەوە لەهەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری گەنمی دیکەی جوتیاران ساڵانە دەمێنێتەوەو حکومەتی هەرێم توانای وەرگرتنو کڕینی نییە، لەبەرامبەردا لەچوارچێوەی پڕۆژەی نیشتمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەسنوری پارێزگای سلێمانیوهەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیانو ڕاپەڕین، بڕی گەنمی زیادەی جوتیاران دەکڕدرێتەوەو بەکاردێتەوە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی”.
وتیشی “لەنێــو بەرهەمــە جۆراوجــۆرە کشــتوکاڵیەکاندا، گەنــم بووەتــە هێــمای ژیــان، باپیرانمــان هــەر لــەکۆنــەوە لــەگونجــاوی خــاکو هــەوای ئــەم نیشــتامانە بــۆ بەرهەمهێنانــی گەنم بەگرنــگ هەژمار کــردووە، لەئێستا یــان داهاتوودا پێویســتە هەمومــان گرنگــی زیاتــر بدەینــەوە بــەم گەوهــەرە زێڕینــەی وڵاتەکەمــان، هەنــگاوی یەکەمیــش پەرەپێدانــی خواســتو داواکاریــیە لەســەر بەرهەمــی خۆماڵــی گەنــمو هەنگاوێکــی گرنگــی ســەرەتا دەبێــت بــۆبنیاننانـی ئابوریەکـی بەهێـزی کشـتوکاڵی کە ببێتـە مایـەی رەزامەنـدی حکومـەتو هاوڵاتیــان، وەک پڕۆژەیەکــی هاوبەشــی دەســتەجەمعی لــە نەخشــاندنەوەی سـیماکانی ژیـان لـەم وڵاتـەدا سـوودی لێوەربگیرێـت. لـەم روانگەیـەوە “کۆمپانیـای قەیـوان” بـە خۆشـحاڵییەوە بەهەماهەنگـی هەموو لایـەک لـەو بـوارەدا هـاوکار دەبێـتو هەوڵەکانــی چــڕ دەکاتــەوە تاوەکــو قۆناغێکــی گرنــگ لــەمێــژوی پەرەپێــدانو بوژاندنـەوەی کشـتوکاڵو بەهێزکردنـی ژێرخانـی ئابـوریو پەرەپێدانـی ئاشـتەوایی کۆمەڵایەتی بونیاد بنێت”.
بەڕێوەبەری پرۆژەکە لەبارەی پێویستی پرۆژەکەوە وتی ” بەرهەمــی ســاڵانەی گەنــم کــە لەلایــەن جوتیارانـەوە لـەهەرێمـی کوردسـتاندا زیاتـرە لــەخواســتو داواکاری لەلایــەن حکومەتــی ناوەنــدی عیراقــەوە وەردەگیرێــت، لەکاتێکــدا کۆمەڵێــک تەنگوچەڵەمــەی کارگێــڕیو یاســایی بــۆ وەرگرتنــی گەنمەکانیــان چینــی جوتیارانــی نائومێد کــردوە، هــاوکات زیانــی گــەورە لــەکەرتــی کشــتوکاڵی هەرێــمو ئابوریەکەیــدا بەرپادەبێـت، لەبەرئـەوە دۆزینـەوەی بـازاڕ بـۆ بەرهەمــی جوتیــاران بیرۆکــەی ســەرەکی ئــەم پڕۆژەیەیــە کــە خــۆی لــەدروســتکردنی چەندیــن کارگــەی خۆماڵــی دەبینێتــەوە بــۆ ئامادەکردنــی بەرهەمەکانــی گەنــمو دواتــر بــەبازاڕکردنیــانو تەواوکردنــی ســوڕی بەپیشەســازی کردنــی بەروبومــی کشــتوکاڵیو گەیاندنــی بەدەســتی بەکاربەران”.
وتیشی “پڕۆژەی بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران پێکهاتووە لەسایلۆیەک بەتوانای هەڵگرتنی (٣٠٠٠٠٠ ) سێ سەد هەزارتۆن، دوو ئاشی ساوەرو کێکو دوو ئاشی ئاردی سفرو ماڵان بەتوانای بەرهەمهێنانی (500) تەن لەرۆژێکدا، دروستدەکرێت. لــەقۆناغــی یەکەمــدا، یــەک ئاشــی ئــاردی ســفرو مــاڵان بــەگەنجینە بەقەبارەی گشتی (٩٦٠٠) مەتر سێ جاو کارگەی پاستا کارگەی پسکیت توێژینەوەو پەرەپێدانی بنەتۆوی گەنم بەڕوبەری 325000م دووجا”.
دەربارەی بەرهەمەکانی پرۆژەکە، بەڕێوەبەری پرۆژەکە وتی “بەرهەمهێنانـی ئـارد بەشـێوازێکی پێشـکەوتوو لەسـەر ئاسـتی هەرێمایەتــیو لەتوانایــدا بێــت لــەئــاردی ســفرەوە تــا بــۆر بــۆ بەرهەمهێنانـی نـانو سەمـونو بەرهەمـە هەویریـەکان دابیـن بکاتو دەرچواندنــی بەرهەمــە خۆراکیــە تێکەڵــەکان کــە لــەگەنــمو پێکهاتەی خۆراکی تر دروستدەکرێنو بەرهەمهێنانـی خۆراکـە کەلتوریەکانـی وەک سـاوەرو بروێش، هەروەها خۆراکە جیهانیەکانی وەک مەعکەرۆنیو سـپاکێتی بەستانداردی جیهانی”.
بەڕێوەبەری پرۆژەکە ئەوەش روندەکاتەوە کە ناوەڕۆکی ئەم پڕۆژەیە، وەرگرتنــەوەی ٥٠٠ پێنــج ســەد هــەزار تــۆن گەنمــی جوتیارانــی هەرێمــی کوردســتان لەلایەن کۆمپانیاکانی (قەیوانو خۆشناو) بەهاوبەشیو پەســەندکردنو بەرهەمهێنانــی گەنمــی بنەتــۆو وەرگرتنــی کــۆی گەنمی بنەتــۆو لەجوتیارانــی پارێــزگای ســلێمانی، هەڵەبجــە، ئیــدارەی گەرمیــانو راپەڕیــن لەلایــەن گروپــی کۆمپانیاکانی قەیوانەوە، دانـانو دروسـتکردنی چەنـد کارگەیـەکی گەورەو پێویست، کـە لەئێسـتادا بەشـێوەیەکی خێـرا کاریـان تێـدا دەکرێت، لەگوندی قەرەچەتان لەناحیەی پیرەمەگرون، بـەتوانایەکـی زۆر تا لەپێــش وادەی دیاریکــراو پرۆژەکــە تەواوبکرێت، ئەو وتی “پێش ئەو وادەیەش لەسەرەتای مانگی (١٠-٢٠٢١) قەیوان گروپ، تا تەواوبوونی کارگەی ئاردەکەی پرۆژەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ، لەڕێگەی کارگەی ئاردی سلێمانی رۆژانــە (٥٠٠ تــۆن) ئــارد بەرهەم دەهێنێتو دەیخاتە بــازاڕەکانی کوردستانەوە، ئەوەش لەپێناو رێگریکردن لەبەرزبوونەوەی زیاتری نرخی ئارد کە لەتورکیاو ئێران هاوردە دەکرا. لەلایەکی ترەوە کیشەی جوتیاران ئەوەبوو کە توانــای ســایلۆکانی ســلێمانیو دەوروبــەری بــۆ هەڵگرتنــی گەنــم لــە(٢٤٠هــەزار) تــۆن تــێناپــەڕێ، کە ئەمــەش گرفتــی ســاڵانەی هــەم جوتیــارانو هــەم حکومەتــی هەرێمیشــە، ئەوە جگــە لــەوەی ئەمــە وادەکات ئاسایشــی خــۆراکو بەرهەمــی گەنــم بەتایبەتــی بــەردەوام لەمەترســیدا بێت. بەتەواوبونــی ئــەم پڕۆژەیــە ئــەم مەترســییانە کۆتایــی دێــت، چونکــە توانــای عەمبارکردنی گەنم بۆ دوو ئەوەندەو زیاتریش بەرزدەبێتەوە، کۆی بەرهەمی زیادەی جوتیارانیش لەگەڵ راگەیاندنی پڕۆژەکە لەساڵی رابردوو وەرگیرا”.
زاهیر زانا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران ئاماژە بەوەش دەکات لـە ئێســـتادا جوتیـاران تەنهـا (٧٠ – ١٠٠) كگـم گەنم بۆ هـەر دۆنمێک دەفرۆشـن لە كاتیكدا تێكـــــڕای بەرهەمهێنـان 350 كگـم بـۆ هـەر دۆنمێکە لـەهەنــــدێك كاتــــدا، توانـای بەرهەمهێنـان دەگاتـــە (١٠٠٠ كگـم / تـۆن)، بەمـەش ئـەو بـڕە زیادەیـە دەمێنێتـەوە لـەرێگـەی ئـەم پڕۆژەیـەوە لـەجوتیـاران وەردەگیرێـت، چونکـە حكومەتـــی عێـراق ســـاڵانە (٣٣٠) هـــەزار بـۆ (٣٩٠) هـــەزار تۆن وەردەگرێــــت لەجوتیارانی هەرێمی کوردستان کە ئەوەش زۆر کەمترە لەو بڕەی بەرهەم دەهێرنێت.
هەر لەبارەی گرنگیو سوودەکانی ئەم پرۆژەیە “دلێر کەمال”، بەڕێوەبەری راگەیاندنو پەیوەندییەکانی قەیوان گروپ، بەڕۆژنامەی “بازرگانیو پیشەسازی” رایگەیاند “پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەپارێزگای سلێمانیو هەڵەبجەو راپەڕینو گەرمیان، کە یەکێکە لەپرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە(٢٣-٥-٢٠٢١) لەگوندی قەرەچەتان بەردی بناغەی دانرا، بەپێی ئەو ماوەیەی دیاریکراوە دەبێت لەماوەی (١٣٦٠ رۆژدا) کۆی گشتی پڕۆژەکە تەواو بکرێت، بەڵام هەر دوای راگەیاندنی پڕۆژەکە لەساڵی رابردوو لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران (قەیوان گروپ) لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەند بەهاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵ کۆی گشتی گەنمی بنەتۆوی جوتیارانو ئەو گەنمە زیادەیەی جوتیارانی وەرگرتەوە کە حکومەتی ناوەندی وەرینەگرتبوو، ئەوە وتی “ئەوەش هەنگاوێکی گرنگو گەورەبوو بۆ ئەوەی جوتیاران زەرەرمەند نەبن، چونکە ساڵانی رابردوو جوتیاران بەنرخێکی کەم ئەو گەنمە زیادەیان لەبازاڕی رەش دەفرۆشتەوە، لەهەنگاوی دووەمیشدا “قەیوان گروپ ” دەستیکرد بەهاڕینی ئەو گەنمەی وەرگیرابوەوە لەجوتیارانو هاڕینی بۆ ئارد بەتوانای خستنە بازاڕی (٥٠٠ تۆن ئارد) لەڕۆژێکدا ئەوەش لەپێناو دابینکردنی بڕی پێویستی ئاردو خستنە بازاڕی بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە ناوخۆییەکانو زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی گەنمو ئارد، جگە لەوەی لەڕووی ئاسایشی خۆراکو هەرزانی نرخی ئاردو خۆماڵیکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئارد هەنگاوێکی گەورە بوو، بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی ژێرخانی ئابوری کوردستانو رێزگرتن لەبەرهەمی رەنجو ماندووبونی جوتیاران کە لەمەودوا بەدڵنیاییەوە بایەخ بەچەندێتیو چۆنێتی بەرهەمی گەنمەکانیان دەدەن”.
وتیشی “ئەم پڕۆژەیە گرنگی زۆری هەیەو لەئێستادا لەلایەن تیمە ئەندازیارییەکانی قەیوان گروپ، کاری خێراو جدی تێدا دەکرێتو کارەکانیشی بەرەو پێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە بەجۆرێک پێشبینی ئەوە دەکەین لەپێش وادەی دیاریکراوی خۆی پرۆژەکە تەواوبکرێت، کە ئەوەش دەبێتە هۆکاریکی گەورەو گرنگ بۆ رەخساندنی سەدان هەلی کار بۆ خەڵکیو کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری لەهەرێمی کوردستانو بەتایبەت شاری سلێمانی کە ئەوە ئامانجێکی گەورەیەو دەتوانم بڵێم لەئێستادا گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، نزیکەی (پێنج هەزار) هەلی کاری راستەوخۆی رەخساندووە ئەوە جگە لەهەزارانی تری ناراستەوخۆ کە لەپرۆژەکانمان سوودمەند بوون، بۆیە لەهەوڵداین ئەو رێژەیە زیاتریش دەکرێت بۆ زۆر زیاتر لەوە”.