هەرچەندە بەرپرسانی دارایی عێراق لەماوەی ڕابردودا ڕایانگەیاندبوو، قەبارەی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار دابەزیوە، بەڵام پسپۆڕێکی بواریی ئابووری ئاشکرایکرد، قەبارەی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق دەگاتە 60 ملیار دۆلار”.
زیا موحسین پسپۆڕی ئابوریی عێراقیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پێچەوانەی ئەوەی حکومەت بانگەشەی بۆ دەکات، قەبارەی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق دەگاتە 60 ملیار دۆلار، ئەوە جگە لەحەوت ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی، کە ئەستەمە حکومەت توانای ئەوەی هەبێت تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو ئەو قەرزە بداتەوە”.
لەماوەی ڕابردوودا، مەزھەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەھۆی بەزربونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھاندا، قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار کەمبوەتەوە”.
هەروەک وتیشی:”عێراقیش بەپێی ئەو کاتانەی دیاریکردوە، قەرزە دەرەکییەکان دەداتەوە”.
ئاماژهى بهوهشدا، “عێراق لەساڵی 2022دا لەڕوی داراییو ئابورییەوە، بوژانەوە بەخۆوە دەبینێت، ئەوەیش بەھۆی زیادبونی خواست لەسەر نەوتو بەزبونەوەی بەرھەمھێنانی نەوت بەقەبارەی 400 ھەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا”.
لەنیسانی ڕابردودا ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مهزھەر محەمهد ساڵح ڕایگەیاند، قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بەھۆی شەڕەکانی دژ بەداعشو جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ، گەیشتوەتە 23 ملیار دۆلار.