قوباد تاڵە‌بانی بە‌شداری دەکات لە‌ دیداری ئابوری دێلفی كە لە‌ وڵاتی یۆنان

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌سە‌ردانێكی رە‌سمی بە‌رە‌و وڵاتی یۆنان بە‌ڕێكە‌وت.

لە‌بارە‌ی ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌ی قوباد تاڵە‌بانیەوە سە‌میر هە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگە‌یاند: قوباد تاڵە‌بانی و وە‌فدێكی یاوە‌ری بە‌رە‌و یۆنان بە‌ڕێكە‌وتن بە‌مە‌بە‌ستی بە‌شداریكردن‌ لە‌ حە‌وتە‌مین دیداری ئابوری دێلفی كە لە‌ وڵاتی یۆنان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە‌ جێگری سە‌رۆك وە‌زیران وتارێك پێشكە‌ش بكات لە‌و دیدارە‌دا.

سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی گە‌شتوگوزار و جێگری سەر‌ۆكی فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ یاوە‌ری قوباد تاڵە‌بانی دە‌كە‌ن.

حەوتەمین دیداری ئابوری دێلفی لە رۆژانی 6 بۆ 9-4 دەبەسترێت، بابەتە سەرەكییەكانی بریتیە لەئاسایشی نێودەوڵەتی، ئابوری جیهانی و رێگاكانی پێشخستنی، گۆڕانی كەشوهەوا، كە بە ئامادە‌بونی سە‌رۆك و سە‌رۆك وە‌زیرانی ئە‌و وڵاتە‌و  ژمارە‌یە‌كی زۆر لە‌ بە‌رپرس و كە‌سایەتییە‌ جیهانییە‌كان بەڕێوەدەچێت.