جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێـت، لە ماوەی یەك هەفتەدا زیاتر لە 50 پڕۆژە لە سلێمانی تەواوكران و لیژنەیەكمان پێكهێناوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، “لە ماوەی یەك هەفتەدا مامەڵەی یاسایی زیاتر لە 50 پڕۆژە لە سلێمانی تەواوكران و لیژنەمان پێكهێناوە و دەشڵێت، “تا لە تواناماندا بێت بەردەوامدەبین”.
جێگری سەرۆك وەزیران ڕاشیگەیاند، بەخێرایی مامەڵەی هاوڵاتییان و كەرتی تایبەت جێبەجێدەكەین و كار بۆ كەمكردنەوەی ڕۆتینیات دەكەین و بەردەوامیشدەبین لەسەر ئەو پرۆسەیەی دەستمانپێكردووە لە هاندان و سزادانی بەرپرسانی كەمتەرخەم لە ئاست خزمەتكردنی هاوڵاتییاندا.