جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی عەلوەی نوێی سلێمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و بۆ ھەمەجۆری ئابوری و ھەلی کار و ئاسایشی خۆراک گرنگە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئازاری 2022، قوباد تاڵەباتی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، وەک لێپرسراوان دەبێت رەچاوی رەوشی خەڵک بکەین و کار دەکەین بۆ پشت بەستن بە کشتوکاڵ. دەشڵێت، پڕۆژەی عەلوەی نوێی سلێمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و بۆ ھەمەجۆری ئابوری و ھەلی کار و ئاسایشی خۆراک گرنگە.”
قوباد تاڵەبانی لەبارەی بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق وتی، ”بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نادادپەروەرانە بوو و دەبێت پرسی نەوت یەکلابکەینەوە و ئەو کێشەیە لە نێوان ھەرێم و عێراق نەمێنێت.
هاوکات لای خۆشیەوە، بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ”کردنەوەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی ھەنگاوێکی ترە بۆ پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و دەبێتە سەنتەرێکی گەورەی بە بازاڕکردن و ئامانجی ئەم پڕۆژەکەش رەخساندنی ھەلی کارە.”