وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد، یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق سه‌رووی 10 ملیار به‌رمیل زیادی كردووه، هاوكات یه‌ده‌گی گازی سروشتیش هه‌شت ملیار به‌رمیل زیادی كردووه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی له كاتی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ كێڵگه‌ی نه‌وتیی مه‌جنوون له باكوری به‌سره، وێڕای پێداگری له گرنگیی توێژینه‌وه له كێڵگه‌كانی هارسه، زوبێر و موشریف، باسی له‌وه كرد كه یه‌ده‌گی نه‌وت زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی داوه، یه‌ده‌گی نه‌وت به قه‌باره‌ی 10 ملیار به‌رمیل و هی گازیش به قه‌باره‌ی هه‌شت ملیار به‌رمیل زیادی كردووه.
جێی باسه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌دا، خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازه له كێڵگه‌كانی عێراق.
له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌وه‌ی زۆرترین زیانی به كه‌رتی نه‌وت و دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه، وه‌ستانی نزیكه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیل له هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك بووه بۆ بازاڕه‌انی دنیا.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر باسی له‌وه كرد، سه‌رجه‌م كاره‌كانی پێوه‌ندیدار فرۆشتن و به بازاڕكردن و گرێبه‌ستیان ته‌واو كردووه، ته‌نانه‌ت دا‌واشیان له توركیا كردووه ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت بكرێ و پێشبینیشی كردبوو ئه‌مڕۆ شه‌موو ده‌ست به هه‌نارده‌كه بكرێته‌وه.
یەدەگی نەوتی عراق دەگاتە سەروی 150 ملیار بەرمیل و لە ریزبەندی پێنجەم وڵات‌دا دێ کە زۆرترین نەوتی هەیە.