وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوی كرده‌وه، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و چین له ساڵی 2022، بریتی بووه له 48 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وێڕای ئاشكراكردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 27ی ئاب به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 65 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و چین، رێوڕه‌سمێك ساز ده‌كرێت.
پێویسته بوترێ له 25ی ئابی ساڵی 1958 كه هێشتا مانگ و نیوێك له شۆڕشی تهمووز تێنه‌په‌ڕیبوو، عێراق له‌گه‌ڵ چین بۆ یه‌كه‌م جار پێوه‌ندیی دامه‌زراند.
به‌گوێره‌ی شه‌فه‌قنا، عه‌بدولحه‌ق فازڵ یه‌كه‌م باڵوێزی عێراق بووه له چین و بۆ یه‌كه‌م جار له 23ی ئاداری ساڵی 1960، نزیكه‌ی دوو ساڵ دوای شۆڕش، نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی خۆی راده‌ستی چین كرد كه له لایه‌ن نه‌جیب روبێعی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌وكاتی عێراق واژوو كرابوو.
له‌و كاته‌وه چین و عێراق پێوه‌ندییان هه‌یه و له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا پێوه‌ندییه‌كان زیاتر په‌ره‌یان پێ دراوه، چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌شێكی به‌رچاو له پێداویستییه‌كانی ناوخۆی عێراق دابین ده‌كات، له به‌رانبه‌ردا عێراقیش به‌شێك له پێداویستییه‌كانی چین به نه‌وت دابین ده‌كات. له‌و قه‌باره‌یه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دیار نییه كامه‌یان زیاتریان هه‌نارده كردووه.