له ساڵیادی 33 ساڵهی راپهڕین و رزگاركردنی شاری سلێمانی، ئاوات محهمهد، قایمقامی سلێمانی پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، “یەکێک لە شانازییە گەورەکانی ئەم شارە راپەڕینە مەزنەکەیە”.
له پهیامێكدا ئاوات محهمهد، قایمقامی سلێمانی دهڵێت: “لە 33 هەمین ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی سەربەرزی کوردستاندا و لەرۆژی ئازادکردنی سلێمانیدا کە لوتکەی تێکشکاندنی دەسەڵاتێکی دڕندەی خۆسەپێنی دژ بە بەها مرۆیی و نەتەوەییەکان بوو، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم”.
باسی لهوهشكردووه: “لە مێژووی خۆیدا سلێمانی خاوەنی هەزاران سەروەری و داستانی گەورەی پڕ شکۆیە، یەکێک لە شانازییە گەورەکانی ئەم شارەش راپەڕینە مەزنەکەیە، کە بۆ نەوەی رابردوو ئێستا و داهاتووش مێژوویەکی پڕ لەسەروەری و شانازییە”.
دهشڵێت: “راپەڕین بەری رەنج و تێکۆشان و یەکگرتووی میلەتەکەمان بوو بەرامبەر بە دڕندەی و خوێن رێژی رژێمی لە ناوچووی بەعس و سەرەنجام کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە، هەر بۆیە بە هەمان گیان و گڕوتینەوە لە سەنگەری بەرگریکردن و خزمەتکردنی گەل و نیشتیمانەکەمان بەردەوام دەبین”.
قایمقامی سلێمانی ئهوهشی وتووه: “لەم یادە پڕ شکۆیەدا بەپێویستی دەزانم دوپاتی بکەینەوە وەک هەمیشە خۆمان بەخزمەتکاری ئەم شارەو خەڵکە خۆشەویستەکەی دەزانین و بە پشتیوانی خوای گەورە هەمووان پێکەوە سلێمانی بەرەو قۆناغێکی گەشەسەندووتر و ئاوەدانتر دەبەین”.