قایمقامییه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى سلێمانى ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بکرێت و خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانیان راسپاردووە دەبێت رۆژانە له كاتژمێر 7:00ى به‌یانى بۆ 1:00ى شه‌و كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2021، کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان نوسراوێکی فەرمی كه واژۆى تارق سه‌مین، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى له‌سه‌ره بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “ئه‌مڕۆ لە دیوانی قایمقامییه‌تى ناوەندی سلێمانی له‌گه‌ڵ قایمقام و نوێنەرانی بەڕێوبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی و نوێنەرانی ئاسایشی ئابووری و نوێنەرانی موەلیدە ئەهلییەکان کۆبوونەته‌وه سەبارەت بەدیاریکردنی نرخی موەلیدەکان”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ”بەیانیان کاتژمێر 7:00 بۆ کاتژمێر 1:00ى شەو كاره‌باى موەلیده به‌هاوڵاتییان ده‌درێت، دەبێت لە ماوەی 10 خولەک پاش بڕانی کارەبای نیشتیمانیی موەلیدەکان کاریان پێکرابێت.”
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای دیاریکردنی نرخی مانگانەی موەلیدەکان، بڕیاردرا گۆڕانکاریی لە بەرنامەی پێدانی کارەبای مۆلیدەدا بکرێت له‌رۆژى شەشى ئه‌م مانگه‌شه‌وه كار به‌بڕیاره نوێیه‌كه ده‌كرێت.