ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی جەخت لەوە دەكاتەوە، بازرگان و فرۆشیاران بەشێوەیەكی باش پابەندن بە مەرج و رێنماییەكانەوە و دەبێت دەستخۆشییان لێبكرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكان ئاوات محەمەد جەختی لەسەر فراوانبونی هەڵمەتی لیژنەكان و چاودێریكردنی نرخ و كوالێتی خۆراك و شمەك بەتایبەت ئەو خواردنانەی كە لە مانگی رەمەزاندا خواستیان لەسەرە كردووەتەوە.
ئەوەش هاتووە، هەر لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی كە پابەندبونی فرۆشیاران و بازرگانان بە مەرج و رێنماییەكان لە ئاستێكی باشدایەو دەبێت دەستخۆشییان لێبكرێت.
قائیمقامی سلێمانی وتوشیەتی، رێگە نادرێت هیچ خواردن و خواردنەوەیەك لە شوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشكی هەتاو دابنرێت و رێكاری یاسایی لەگەڵ خاوەنی شوێنەكە دەگیرێتە بەر.