دوایی ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی عێراق خه‌ڵاتی چالاكترین ژوور له‌سه‌ر ئاستی عێراق درا به ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژوور ئه‌مرۆ د.سه‌لام عه‌بدوڵڵا، به‌رێوه‌به‌ری گشتی و فه‌رمانبه‌رانی ژوور چه‌پكه گوڵی ڕێز و وه‌فایان پێشكه‌شی سیروان محه‌مه‌د كرد.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له ڕایگه‌یاند ”زۆر سپاسی فه‌رمانبه‌رانی ژوور ده‌كه‌ین، خه‌ڵاتی چالاكترین ژووری بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ته‌نها به هه‌وڵی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور به‌ده‌ست نه‌هاتووه، به‌ڵكو كارمه‌ندانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به به‌رده‌وام خه‌مخۆر و دڵسۆزانه كاره‌كانیان جێبه‌جێ كردوه و پشتیوانی به‌رده‌وامی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌رێوه‌به‌ری ژوور بوون، ئه‌مه‌ش وای كرد ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به چالاكترین ژووری بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق بناسێنرێت، هیوادارم فه‌رمانبه‌رانی ژوور به‌م شێوه‌ییه به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان و زۆر سپاس و ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌ین”.
ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١٥ لەشاری سلێمانی بەئامادەبونی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و د.هه‌ڤاڵ ئهوبوبهكر، پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی د.دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سیروان محه‌مه‌د، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکان و بەرپرسانی حزبی لەهۆتێل ڕۆتانا ڕێوڕەسمی خەڵاتی ڕێزلێنان درا بە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی ژوور.