ئا: ڕێژەن سەردار
عه‌بدوڵا برزو، یەکێک لەقەسابە دێرینەکانی شاری سلێمانی کە بە “قەسابە خۆشەویستەکەی شار” بەناوبانگ بوو، لەتەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، یەکێک لەهاوڕێکانی دەڵێت “عەبدوڵای برزوی قەساب نمونەی جوامێریی بو”.
فاروقی فایەقی قەساب، کە یەکێکە لەهاوڕێ نزیکەکانی عەبدوڵا برزو، سەبارەت بەم کەسایەتییە کۆچکردووە بەڕۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” راگەیاند عەبدوڵا برزو له بنه‌ماڵه‌یه‌ك له دایك بووه كه پیشه‌یان قه‌سابی بووه، عه‌لی برزوی باوکی قه‌ساب بووه‌و مه‌ڕوو ماڵاتی هه‌بووه، پاش ئەوەی کۆچی دوایی کردووە، “فایه‌قی قه‌ساب”ی باوکم، عەبدوڵای هێناوەته لای خۆی وه‌ك شاگرد، کە تەمەنی ١٢ ساڵان بووە، ئەو وتی “باوکم عەبدوڵای وه‌كو ئێمه خۆشویستوه، له ماڵێ ئێمه گه‌وره بووه، بەیانیان دەچوە قەسابخانەو ئێواران دوای كاركردن ده‌هاته‌وه ماڵی ئێمه”.
وتیشی “عەبدوڵای برزو لەتەمەنی هەرزەکارییەوە خه‌ریكی قه‌سابی بووه لەبیرم دێ له‌ساڵی ١٩٦٣ كاتێك (مه‌نع ته‌جه‌ول) بوو به‌یانیان حه‌یوان سه‌رده‌بڕا، باوكم خه‌می عه‌بدوڵای بوو کە لەقەسابخانەکە بو”.
فاروقی فایەقی قەساب ئاماژەی بەوە کرد کە عەبدوڵا لەساڵی ١٩٧٣ دوكانی خۆی داناوەو باوكی ژنی بۆ هێناوەو دوكانه‌كه‌ی هه‌ر له‌و شوێنە بووە کە تا دوا سالەکانی تەمەنی کاری تیا کردووە، سەبارەت بەکەسایەتی عەبدوڵای برزو، فاروق وتی “شاگرد كاتێك لای كه‌سێك كار ده‌كات بهباشو خراپ لێیه‌وه فێرده‌بێت، باوكم هه‌رگیز حه‌یوانی خراپی سه‌ر نه‌ده‌بری، ئه‌و كاته حه‌یوان بهجهڵهب ده‌هات لهپێنجوینو شارباژێره‌وه زۆربه‌ی بزن بوو، كه گۆشته‌كه‌ی ئاسان نه‌ده‌كوڵا، باوكم بزنی سه‌ر نهدهبڕیو به‌زیندوویی ده‌یفرۆشت، ته‌نها حه‌یوانی ناسكی سهردهبڕیو ده‌یفرۆشت، عەبدوڵاش هەمان رێچکەی گرت، خوا هه‌ڵناگری عه‌بدوڵاش سه‌خی ته‌بیعه‌ت بوو پاره‌ی به خه‌یاڵدا نهدەهات، هاوكاری هه‌موو كه‌سێكی دهكردو چەندی بیویستایە کڕیار پێی دەفرۆشت تەنانەت بەروبعە کیلۆش، بێدڵی کەسی نەدەکردو بەویژدان بوو، لەو جۆرە قەسابانە نەبوو کە نەرمە بدات بەکەسێکو ئێسقان بدات بەکەسێکی تر”.
وتیشی “ساڵی نه‌وه‌ده‌كان رۆژانه ٨٠ بۆ ٩٠ سه‌ر مه‌ڕو گای سه‌رده‌بڕی، كیلۆی ده‌دا به ١٠٠ دیناری ئه‌و كاته، براده‌ره‌كانی ئه‌و كه له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵی ئیشیان ده‌كرد ئێستا ملیۆنه‌ری دۆلارن، به‌ڵام كاك عه‌بدوڵا پاره‌ی به‌خه‌یاڵ نه‌ده‌هات بۆیه کە مردیش هیچی نه‌بوو، بەمەرجێک تا ئەو قەساب بو کێ قەساب بو؟ جاران قەساب نمونەی پیاوەتی‌و جوامێری بو ئەو سەردەمە کاک عەبە یەکێک بو لەوانە، كاتی خۆی كۆمه‌ڵی قه‌سابی به‌رێزو ڕێك و پێك له‌شاردا بوون، ئێستا سه‌دان كه‌س بوون بهقهسابو كه‌سیش نایانناسێت”.