عێراق پێنجەم گەورەترین هاوردەکاری برنجە لە جیهاندا

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا دەڵێت، عێراق پێنجەم گەورەترین هاوردەکاری برنجە لەسەر ئاستی جیهان، کە هاوردەی ساڵانەی زیاتر لە دوو ملیۆن تۆنە.
ناوەندی توێژینەوەی ئابووری لە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا رایگەیاند، لە وەرزی بەبازاڕکردنی برنجی 2023 – 2024، فیلیپین گەورەترین هاوردەکاری برنج بووە لە جیهاندا.
ناوەندەکە دەڵێت، فیلیپین 8%ی هاوردەکراوی برنجە لەسەر ئاستی جیهان. لەدوای ئەویش، هەریەک لە ئیندۆنیزیا، ڤێتنام، یەکێتیی ئەورووپا، عێراق، نێجیریا و چین یەک بەدوای یەک لە پلەکانی دووەم تاوەکو حەوتەم دێن.
ئەو ناوەندە باس لەوەش دەکات، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم ساڵیش فیلیپین وەکو گەورەترین هاوردەکاری برنج بمێنێتەوە و 3.8 ملیۆن تۆن هاوردە بکات.
بەپێی راپۆرتەکە، لەو ساڵەدا 40%ی برنجی هەناردەکراو لەلایەن هیندستانەوە بووە؛ دوای ئەویش تایلاند دێت.
بەپێی راپۆرتەکە، لە ساڵی رابردوودا عێراق زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن برنجی هاوردە کردووە.
رووداو