وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند، وهزاتهكهیان رێگه به چاندن و زیادکردنی بڕی بەرهەم و هەناردەكردنی دەدات بۆ ئەوەی گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، کە وایكردوە عێراق لە پلەی پێنجەمی جیهاندا بێت.
حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق به ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، “مەلەفی باخەکانی خورما بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە، لەوانە بارودۆخی ئەمنی عێراق و شەڕە یەک لە دوای یەکەکان و لاوازی یاسا، کە بونەتە هۆی پشتگوێخستنی زۆرێک لە باخەکان و بێستانەکان بە تایبەت لە پارێزگاکان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رپرسیارێتی باخه‌كانی خورما له ئه‌ستۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵە له پارێزگاکان، كه ته‌نها به‌پێی یاسای ژماره 20 گواسترایه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ده‌ڵێت، “ده‌یان دۆسیه ده‌خرێته پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باخەکانی دارخورمایان تێک‌داو و یاسای پابەندکەر هەیە کە ئەو کەسانە بە تاوان دەزانێت کە باخەکانی خورما بە ئامێری تایبەت لەناو دەبەن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “حکومەت رێوشوێنی جێبەجێکردوە کە پاڵپشتی لە بەرهەمهێنانی خورما دەکات، بە دابەشکردنی یوریا بەسەر باخەکانیدا و دەرکردنی پلانی کشتوکاڵی و دابینکردنی بڕی پێویستی ئاو بۆیان و بەرەنگاربونەوەی مێرو زیان بەخشەکان لەلایەن ئەو فڕۆکانە‌ی کە وەزارەتی بەرگری دابینی دەکات لەرشاندنی گشتیدا، ھەروەھا سنوردارکردنی قاچاخی خورما بۆ عێراق و پاڵپشتیکردنی چاندن و هەناردەکردن، کە هانی جوتیارانیدا بۆ چاندن و گرنگیدان بە خورما و بەخێوکردنی دارخورما”.