دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاند، هەر گەشتیارێکی عێراق یان بیانی کە تەمەنی لە سەروو 12 ساڵەوە بێت و دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتبێت لە یەکی نیسانەوە”4″ پیویستی بە پشکنینی PCR نابێت بۆ گەشتکردن.
ئەمرۆ یەکشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق لە راگەیەندراویکدا ئاماژەی بەوەداوە، هەر گەشتیارێکی عێراقی یان بیانی کە تەمەنی لە سەرو 12 ساڵەوە بێت و دوو ژەم ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت لە یەکی نیسانەوە پیویستی بە پشکنینی PCR نابێت بۆ سەفەرکردن بۆ دەرەوەی عێراق.
باسی لەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتیانەی کە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن بە راپۆرتی سەلمێنراوی پزیشکی لیژنە تایبەتمەندەکان دەبیت پشکنینی PCRیان پێبێت کە کەمتر له 72کاتژمێر پێش گەشتەکەی ئەنجامدرابیت.