ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری عێراق، بڕیاری دا له پێناو پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می ناوخۆیی و پاڵپشتیكردنی جووتیاران، هاورده‌كردنی نۆ به‌رهه‌می كشتوكاڵی قه‌ده‌غه بكات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كانی پلاندانان، دارایی، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ به‌ڕێوه چووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه هاورده‌كردنی هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته، په‌تاته، خه‌یار، پیاز، كوله‌كه، باینجان، بامیه، شووتی و گندۆره قه‌ده‌غه بكرێت.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه ئێسته وه‌رزی پێگه‌یشتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه له ناوخۆی عێراق و ئه‌گه‌ر رێ به هاورده‌ی زیاتر بدرێ، ئه‌وا جووتیارانی ناوخۆ زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، جگه له‌مه ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، ده‌توانێ پێداویستییه‌كانی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه.
بڕیاره‌كه كاتییه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار رێ به هاورده‌ی هه‌ندێك جۆری به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌درێت.
به‌رهه‌مهێنان له وڵاتانی دراوسێ كه‌متری تێده‌چێت و كاتێك ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان یان عێراق، ركابه‌ری به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌كات و هه‌رزانتر ده‌كه‌وێته ده‌ستی كڕیار، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ناوخۆ ساغ نابێته‌وه و ئه‌گه‌ریش به هه‌مان نرخ بیفرۆشێت، ئه‌وا تێچوو ده‌رناهێنێته‌وه. هه‌ندێك جار رێ له هاورده ناگیرێت، به‌ڵام باجێكی زۆر ده‌خرێته سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێ ركابه‌ری به‌رهه‌می ناوخۆ بكات.