تەنها لە ماوەی یەك مانگدا، بانكی ناوەندیی عێراق نزیكەی پێنج ملیار دۆلاری فرۆشتووە.
ڕۆژانە بانكی ناوەندیی عێراق دۆلاری ئەمریكی دەخاتە بازاڕەوە و سەرمایەداران و بازرگانان و گەشتیاران دۆلار بە دیناری عێراقی دەكڕن، بەپێی زانیارییەكان لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا، بانكەكە چوار ملیار و 724 ملیۆن و 149 هەزار و 21 دۆلاری فرۆشتووە.
لە ماوەی مانگی ئەیلوولدا، بانكی ناوەندی ڕۆژانە زیاتر لە 236 ملیۆن و 207 هەزار دۆلاری فرۆشتووە، لە كاتێكدا 10 ڕۆژی ئەو مانگە پشووی فەمی بووە و بانكەكە زیادكردنی ئاشكرای بۆ فرۆشتنی دۆلار لە ڕۆژانی پشوودا ڕاگرتبوو.
هەر بەپێی زانیارییەكان، زۆرینەی دۆلاری فرۆشراوی مانگی ڕابردوو بۆ دەرەوەی وڵات بوون كە بە مەبەستی بازرگانی براونەتە دەرەوەی عێراق و 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار بە بازرگانان فرۆشراوە.