عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی زۆر قەرزدارن دەردەچێت و راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمە هۆکارێکە بۆ سەرنجڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەرچوونی عێراق لە لیستی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی کە تایبەتە بەو وڵاتانەی زۆرترین قەرزیان لەسەر کەڵەکە بووە، فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەرنجڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی. هەروەها پێگەی ئابووری عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەرچوون لەو لیستە فاکتەرێكی گرنگە بۆ سەرنجڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی، لە لایەکی دیکەش، مەترسییەکانی پەیوەست بە کاریگەری تێچووی پڕۆژەکان کەم دەکاتەوە، بەمەش رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر سەرجەم کارە بیانییەکان لە ئابووری عێراق.