عێراق كۆمه‌ڵێك كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری گه‌وره‌ی كڕیوه و بڕیاره تا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووی زاینی، له رێی به‌نده‌ری به‌سره‌وه راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكرێن، تا بۆ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌كاریان بهێنێت.
عه‌لی قه‌یس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كانی عێراق كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی نه‌وته، باسی له‌وه كردووه كه ئێسته عێراق چوار كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری هه‌یه، كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی بۆ دروستكردنی كه‌شتی نوێ واژوو كردووه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌شتییانه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووی زاینی به‌ده‌ستیان ده‌گات و ده‌یخه‌نه خزمه‌تی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتییه‌وه.
به‌گوێره‌ی دانشجو، پێشتریش حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسی له‌وه كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه په‌رده له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان هه‌ڵده‌ماڵن، قه‌باره‌ی توانای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییانه 31 هه‌زار تۆنه .
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، حكوومه‌تی عێراق گرێبه‌ستی كڕینی سێ كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری تری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری كه‌شتیسازی واژوو كردووه.
جێی باسه عێراق وڵاتێكه كه به نزیكه‌ی ٩٣% له داهاتدا پشت به فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت، به كڕینی ئه‌و كه‌شتییانه‌ش، حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ به‌شێك له خه‌رجییه‌كانی گواستنه‌وه كه‌م بكاته‌وه.