رێكخراوی جیهانیی خۆراك رای گه‌یاند، عێراق قه‌باره‌ی هاورده‌كردنی گه‌نم بۆ دوو هێنده زیاد ده‌كات و ئامانجێتی پێداویستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و پێشبینییه‌ی رێكخراوه‌كه كردوویه‌تی، هاورده‌ی گه‌نم له عێراق له ساڵی 2022 تا 2023 ده‌گاته سێ ملیۆن تۆن، ئه‌مه له كاتێكدایه عێراق له ساڵی 2021 تا 2022 یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی هاورده كردبوو، ساڵێك پێشتریش قه‌باره‌ی هاوردهكهی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن بوو.
جێی باسه پێشبینی كراوه قه‌باره‌ی به‌رهه‌مێنانی گه‌نم له‌مساڵدا له عێراق، بگاته نزیكه‌ی چوار ملیۆن تۆن و به‌راورد به ساڵی رابردوو كه‌مێك دابه‌زیوه. ساڵی رابردوو كۆی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له عێراق گه‌یشتبووه چوار ملیۆن و 200 هه‌زار تۆن و له ساڵانی پێشتریش پێنج ملیۆنی تێپه‌ڕ ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی کەناڵی جه‌دید به‌رهه‌مێنانی جۆ له‌مساڵدا له عێراق ده‌گاته 500 هه‌زار تۆن، ساڵی رابردوو 300 هه‌زار تۆن و ساڵی 2020یش ملیۆنێك و 200 هه‌زار تۆن جۆی به‌رهه‌م هێنابوو.
وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئوسترالیا و كه‌نه‌دا به گرنگترین هه‌نارده‌كارانی گه‌نم بۆ عێراق هه‌ژمار ده‌كرێن.
عێراق بۆیه هاورده‌ی گه‌نمی زیاد كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ به ئارد پڕ بكاته‌وه. هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئوسترالیا و كه‌نه‌دا به گرنگترین هه‌نارده‌كارانی گه‌نم بۆ عێراق هه‌ژمار ده‌كرێن.
پێشتر عێراق گرێبه‌ستێكی به قه‌باره‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌گه‌ڵ ئوسترالیا و ئه‌مه‌ریكا واژوو كردبوو.
هاورده‌كردنی ئه‌و قه‌باره زۆره‌ی گه‌نم له كاتێكدایه، تا ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق سه‌رووی دوو ملیۆن تۆن گه‌نمی له جووتیاران وه‌رگرتووه و رای گه‌یاندووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ، پێویستیان به ملیۆنێك و 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی تر هه‌یه.
پێویسته بوترێت حكوومه‌تی عێراق تۆنی گه‌نم به 850 هه‌زار دینار له جووتیاران ده‌كڕێته‌وه كه به‌رزترین نرخه تا ئێسته عێراق به گه‌نمی دابێت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی جیهانیی گه‌نم به‌هۆی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه