بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكرد، پێشبنیدەکەن جیاوازیی نێوان نرخی فەرمی دۆلار لەنێوان بانکو بازاڕەکاندا کەمببێتەوەو نزیكبونەتەوە لەچاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری.
محەمەد مونیر یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لەبانکی ناوەندیی عێراق ڕایگهیاند، “ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی ڕێگربون لەبەردەوام بەرزبونەوەی نرخی دۆلارو پێشبینیدەکەین کە بەهای دۆلار لەنێوان نرخی فەرمیو بازاڕەکاندا لەداهاتودا نزیكببێتەوە لەیەك”.
محەمەد مونیر ئهوهشى وتوه، “بانکی ناوەندیی بەردەوامە لەنوێکردنەوەی ڕێکارەکانو هەموو هەنگاوێکیش بەدواداچونی بۆ دەکرێت”.
لەبارەی گۆڕانکاریی لەدراوی عێراقدا، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لەبانکی ناوەندیی وتویهتى، “بانکی ناوەندیی هەڵدەستێت بەگۆڕانکاریکردنو نوێکردنەوەی دراو بەگوێرهى داواکارییو کاردانەوەی بازاڕەکانو فەرمانگەی دەرکردەو گەنجینە کاردەکەن بۆ چاپکردنی 20 هەزارییو لە چەند ڕۆژی داهاتودا بڕیار لەسەر چاپکردن یان نەکردنی دەدرێت”.