بە بەرزی هەزار و 250 مەتر، واتە بەرزتر لە بورجی خەلیفە و شەنگهای، عێراق پلانی داناوە بۆ دروستکردنی بەرزترین بورج لە جیهاندا بە ناوی “درًة بغداد”.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی حکومەتی عێراق، باڵەخانەکە لە دوو بورجی بەرز پێکدێن و بەرزترین شوێن دەبێت کە مرۆڤ لەسەر ئەم هەسارە پێی بگات.
دەشڵێت، “باڵەخانەکان لەسەر زەوییەکی 400 دۆنمی و بە تێچووی هەشت ملیار دۆلار لە بەغدا دروست دەکرێت.”
جەختیکردووەتەوە کە “ئەو دوو بوردە 100 هەزار هەلی کاری نوێ دەڕەخسێنێت.”
ئەو دوو بورجە چەندین مارکێت و بنکەی کۆمپانیا جیهانییەکان و هۆتێل و مۆڵی بازرگانی لەخۆدەگرێت.