عێراق به تێكڕا رۆژانه 155 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له ریزبه‌ندی هه‌نارده‌كارانی نه‌وت بۆ ئه‌مه‌ریكا به پله‌ی چواره‌م دێت.
فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، قه‌باره‌ی هاورده‌ی نه‌وت له هه‌شت وڵاتی دنیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، رۆژانه چوار ملیۆن و 830 هه‌زار به‌رمیل بووه كه زۆرترینی له كه‌نه‌داوه هاتووه.
كه‌نه‌دا رۆژانه سێ ملیۆن و 153 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له دوای كه‌نه‌دا مه‌كسیك به هه‌نارده‌كردنی 763 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا له ریزبه‌ندی دووه‌مدا دێت، سعوودیه به فرۆشتنی 328 هه‌زار به‌رمیل و عێراقیش به 155 هه‌زار به‌رمیل له ریزبه‌ندی سێیه‌م و چواره‌مدا دێت.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، ئه‌مه‌ریكا رۆژانه له به‌رازیل 148 هه‌زار به‌رمیل و له ئێكوادۆر ١٤٥ هه‌زار به‌رمیل و له نایجیریاش 89 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هاورده ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا هیچ بڕه نه‌وتێكی له رووسیاوه هاورده نه‌كردووه.