فەرمانگە ئاماری توركیا ڕایگەیاند، عێراقییەكان لە ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی له ماوەی مانگی ئایاردا خانووبەرەیان له توركیا كڕیوە، لە پلەی چوارەمەوە بۆ پلەی پێنجەم دابەزین.
لە ڕاپۆرتێكدا كە “شەفەق نیوز” بڵاوی کردووەتەوە، فرۆشتنی خانوو لە توركیا بە بیانییەكان لە مانگی ئایاردا، بەڕێژەی 46.9% كەمی كردووە، بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو كە سێ هەزار و 167 موڵك بووە. ئەنتاڵیا بە هەزار و 245 خانوو لە پلەی یەكەمدا هاتووە، ئیستانبوڵ پلەی دووەمی بەدەست هێنا بە فرۆشتنی 934 خانوو، پاشان مێرسین بە 249 خانوو.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە “ڕووسەكان لە سەرووی وڵاتانی ترەوە بوون لە زۆرترین كڕینی خانووبەرە لە توركیا لە ماوەی مانگی ئایاردا، بە 991 خانوو. ئێرانییەكان لە پلەی دووەمدا هاتوون بە 503 خانوو، ئۆكرانیا پلەی سێیەمی هەیە بە 175 خانوو، ئەڵمانییەكان پلەی چوارەمیان هەیە بە 129 خانوو، عێراقیش لە پلەی پێنجەمدایە بە 118 ماڵ”.
به گوێرهی ماڵپهرهكه، عێراقییەكان لە ساڵی 2015ەوە، هەمیشە لە لیستی كڕینی خانووبەرە لە توركیا لە پێشەنگی وڵاتانی دنیا بوون، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2021دا ڕیزبەندییەكە لە دوای ئێران بۆ پلەی دووەم دابەزی، پێش ئەوەی لە مانگی نیسانی 2022ەوە دوای زاڵبوونی ڕووسیا بەسەر توركیادا، بۆ پلەی سێیەم دابەزین.