سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی عیراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بەرز بکاتەوە و بۆ هەر تەنێک گەنم بە 750 هەزار دینار دەکڕێتەوە لە جوتیاران.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، کڕینەوەی گەنم لە جوتیاران بە نرخە بڕیارێکی دڵخۆشکەرە هەم بۆ جوتیاران هەم بۆ تەواوی خەڵکی عیراقیش، چونکە دەبێتە هۆی ئەمبارکردنی گەنمیکی زۆر کە بە خۆراکێکی سەرەکی و ستراتیژیی دادەنرێت و، وڵات لە برسێتی و گرانیی بەدور دەگرێت .
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت:”لەدوای ئەو بڕیارەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، حکومەتی هەرێم چی دەکات و چۆن گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوە “.