كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) ئامادەیی نیشاندا كە نەوت بخاتە بازاڕەكانی ئەوروپاوە.
عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ لەمیانی میوانداریكردنی لەلایەن لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، كۆمپانیاكەیان لێپرسراوە تەنها لەهەناردەكردنی نەوت و هاوردەكردنی لێدەرهێنراوەكانی، هەروەها نێوەندگیریی وەزارەتی نەوت و ئەو لایەنانە دەكات كە سودمەند دەبن لە كڕینی نەوت.
یاسری ئاماژەشیكردوە، لایەنێكی دیاریكراوی فەرەنسایان ئاگادار كردۆتەوە كە عیراق توانای هەیە نەوت بخاتە بازاڕی ئەوروپاوەو لەگەڵیشیدا پابەندی بڕیارەكانی ئۆپیك دەبن، تەئكیدیشیكردۆتەوە، سۆمۆ گرنگی دەدات بە كۆمپانیا نەوتییە حكومییەكانی هیندستان و چین، چونكە بە گرێبەستی درێژخایەن كاریان لەگەڵدا دەكات و رێگرن لەوەی زیانیان پێبگەیەنن.