عه‌لی عه‌لاق: بانكه‌ حكومییه‌كان له‌ 80% سامانی عێراق پێكده‌هێن

چاكسازییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی له‌كه‌رتی بانكی به‌رده‌وامن و پارێزگاریش رای ده‌گه‌یه‌نێت، بانكی حكوومی له‌ 80% سامانی عێراق پێكده‌هێن و پلانیان داناوه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كارگێری ئه‌و بانكانه‌.

ئەمڕۆ هەینی14ی نیسان، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، بانكه‌ حكوومه‌ییه‌كان رێژه‌ی 80% سامانی عێراق پێكده‌هێن.

ماوەی چەند ساڵێکە، بانكی ناوه‌ندی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی پێکەوە کاردەکەن بە ئامانجی دانانی بەرنامەیەک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیکەری کارگێڕی بانکە حکومییەکان.

له‌باره‌ی پلانی بانكی ناوه‌ندی بۆ بانكه‌ حكوومه‌ییه‌كان روونی ده‌كاته‌وه‌، به‌رنامه‌یه‌كیان دانه‌وه‌ بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ر كارگێری ئه‌و بانكه‌.

بانكی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی عێراق دوای ئه‌وه‌ی دینار به‌های خۆی به‌رانبه‌ر دۆلار به‌ هۆی سزای ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌ستیان به‌پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ كه‌رتی بانكی له‌ عێراق كردووه‌ و پارێزگاریش ده‌ڵێت، ” حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ چاکسازیکرد لە کەرتی بانکیدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا توێژینەوە دەکەن”.